سەرۆک بافڵ بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی بەسەرکردەوە

07:43 - 2023-04-11
کوردستان
533 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی بەسەرکردەوە.

لەمیانی ئەو بەسەر کردنەوەیەدا هەریەک لە شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لیوا روکن عومەر ساڵح سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70، لیوا روکن مەریوان محەمەد فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو، سەرخێڵ کەمال لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم یاوەریاندەکرد، لە لایەن مقەدەم دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا و دوای لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئەرک و  بەرپرسیارێتییەکانیان، دەستخۆشی لێکردن کە وەک هێزێکی تۆکمە و بە دسپلین بەردەوام و رۆژانە لە هەوڵدان توانای سەربازیی خۆیان پێشبخەن کە جێگەی ئومێدن بۆ هەموو لایەک.

دواتر سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆی کوردستاندا کرد.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان