د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفالدا جەخت لە بەدیھێنانی خواستی گەل بۆ ژیانێکی شایستە و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە دەکاتەوە.
د. لەتیف رەشید لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفال، داوا دەکات لەم رۆژە خەمناکە و پڕ مەرگەساتەی گەلی کورد دا بنەماکانی دیموکراسی و بەدیھێنانی خواستی گەل بۆ ژیانێکی شایستە و رێگرییکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە پەیڕەو بکرێت.
دەشڵێت، تاوانی ئەنفال کە رژێمی دیکتاتۆری بەرامبەر بە گەلی کورد کردی، ھەڵمەتی جینۆساید و زیندەبەچاڵکردن بوو کە لە سایەی ستەمکاری و دەسەڵاتی خۆسەپێن دژی ھاووڵاتیانی عیراق جێبەجێکرا.