دوای زیاتر له سێ ساڵ دابڕان له بواری هونه‌ر به هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی ده‌ماره‌وه، ئه‌ستێره‌ی جیهانیی سیلین دیۆن گۆرانییه‌كی نوێی به‌ناونیشانی Love Again بڵاوده‌كاته‌وه كه گۆرانییه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و فیلمه‌ی كه به ناوی خۆیه‌تی و هه‌ر خۆشی وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێت.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه دیاره‌كان، ریكلامی كلیپی گۆرانی فیلمه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌وادارنی دڵخۆشی خۆیان ده‌رببڕن به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی دیۆن بۆ جیهانی هونه‌ر، هاوكات دیۆن له كلیپه‌كه‌دا زۆر لاواز ده‌ركه‌وتووه و سیمای روخساری نیشانه‌كانی پیریان ده‌رخستووه.
سیلین دیۆن، له‌باره‌ی فیلمه نوێكه‌یه‌وه كه به‌ناوی خۆیه‌تی رایگه‌یاند: له كاتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌دا زۆر كاتێكی خۆشم به‌سه‌ر برد و شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێبڕاوه كه شانبه‌شانی چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌توانا ده‌ربكه‌وم وه‌كو پریانكا چۆپرا، جۆناس، سام هیوگان. بۆیه ئه‌م فیلمه‌كه كه ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمی درێژ به‌شداری تێدا ده‌كه‌م، بۆ من دیارییه‌كه و بۆ هه‌میشه نرخی ده‌زانم. له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه دیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێموایه چیرۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره ، هیوادارم خه‌ڵك به‌دڵیان بێت.
سیلین ماری كلۆدێت دیۆن، ته‌مه‌ن 55 ساڵه و له كه‌نه‌دا له‌دایكبووه، سیلین گۆرانیبێژێكی پۆپی كه‌نه‌دییه به ده‌نگه به‌هێزه‌كه‌ی و به‌هره‌ی گۆرانی وتن ناسراوه، تا ئێستاش به باشترین هونه‌رمه‌ندی كه‌نه‌دی داده‌نرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌لبومه‌كانی پڕ فرۆشترینه
له‌و وڵاته، دیۆن بە گۆرانییەكەی فیلمی تایتانیك ناوبانگی گەیشتە لووتكە.
دیانا ئه‌حمه‌د