وەفدێکی یەکێتی بەشداری رۆژی نیشتمانی هۆڵەندا دەکات

07:20 - 2023-04-28
کوردستان
397 جار خوێندراوەتەوە



وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری رۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا (King's Day) دەكەن و گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییان گەیاندە یاكۆ بێرندس، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا.
لە پەراوێزی مەراسیمەكەدا، چەند دیدار و چاوپێكەوتنێك لەگەڵ نێردە دیپلۆماسی و هاوتا و میوانە ئامادەبووەكاندا سازدەدەن. 

بەختیار بەكر، نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا، ئەندامی وەفدەكە، بەمیدیاکانی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی وێڕای ئەوەی لەگەڵ پارت و رێكخراو و دامەزراوە حزبی و حكومییەكان پەیوەندی توند و تۆڵی هەیە، لەگەڵ حكومەت و پەرلەمانی هۆڵەنداش بە گشتی و سەفارەتی هۆڵەندا لە بەغدا و کونسوڵگەری گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان بە دیاریكراوی، باشترین پەیوەندی هەیە و هەردوولا بە بایەخەوە لەم پەیوەندییانە دەڕوانن. هۆڵەندا لە دێرزەمانەوە لە هەموو قۆناغەكان پشتیوان و هاوكاری گەلەكەمان بووە و بەردەوامیشە لە هاوكارییەكان. 

ئەندامانی بەشداربووی مەراسیمی پیرۆزكردنی ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا لە هەولێر پێكهاتبوون لە سەركەوت مەحەمەد غەفوور، لێپسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە، باوەڕ نەوزاد کاکەڕەش و عماد فەرھادی ئەندامانی مەكتەب، مەریوان خەلیل لە نووسینگەی سەرۆك و بەختیار بەکر نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هۆڵەندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان