رەوەز ئیسماعیل
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی تانگۆ و خاوه‌نی جامی مۆندیالی قه‌ته‌ر-2022 و یه‌كه‌م یاریزانی جیهان، تادێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و ره‌نگه به‌م نزیكانه ئه‌وه رابگه‌ینرێت كه په‌یوه‌ندی مێسی و ئه‌م یانه‌یه كۆتاییهات.
سەردانی سعودیە بیانووە
هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م یاریزانه بۆ مه‌به‌ستی ریكلامكردن سه‌ردانی سعودییه‌ی كرد، وه‌ك به‌رپرسانی یانه پاریسییه‌كه رایانگه‌یاندووه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی مێسی بۆ سعودیه به‌بێ ئاگاداریی ئه‌وان بووه و ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه له یاسا‌و رێساكانی بۆندی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ سعوده‌یه تۆڕی هه‌واڵی (RMC) بڵاویكردۆته‌وه كه یانه‌ی ناوبراو سزای راگرتنی مێسی بۆ دوو هه‌فته راگه‌یاندووه و نابێت ئه‌م یاریزانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راهێنان بكات و به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه بكات و ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ش له مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت.
پەیوەندییەکان کۆتاییانهات
هه‌رئه‌و تۆڕی هه‌واڵه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌و پرسیاره‌شی كردووه كه ئایا مێسی جارێكی تر درێسی پاریس له‌به‌ر ده‌كاته‌وه یان ئه‌وه‌تا یاریی پاریس و لۆریان دوا یاریی ئه‌م یاریزانه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه پاریسییه، هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه ره‌نگه ئیتر مێسی به‌درێسی یانه پاریسییه‌كه‌وه نه‌بینین و سه‌ركێشیی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ته‌واوی كۆتاییهاتووه.
ئه‌م سزایه‌ی پاریسییه‌كان بۆ میسی له‌سه‌ر سه‌ردانی میسی بۆ سعودیه بیانووه و هه‌لێكه قۆستویانه‌ته‌وه و باكگراوندی تری هه‌یه، سزاكه كه‌ڵه‌كه بووی چه‌ند سه‌رپێچییه‌كی تری ئه‌م یاریزانه‌یه له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه، دیارترینیان ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه مێسی پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی پاریس سانجێرمان له یاریگای خۆیاندا وه‌ك یریزانانی تری یانه‌كه سڵاو له هانده‌ران ناكات و راسته‌وخۆ ده‌چێته ژووری خۆگۆڕین، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند جارێك له یاریگای پارگ دوفرانس هوها له مێسی كێشراوه و له هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌رله‌و رۆژه‌وه‌ی مێسی جامی مۆندیالی له قه‌ته‌ر له‌سه‌ر حسابی فه‌ره‌نسییه‌كان و مباپێ به‌رز كرده‌وه، به‌ته‌واوی گڵۆڵه‌ی ئه‌م یاریزانه له یانه‌كه كه‌تۆته لێژی به تابه‌تیش كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م یانه‌یه له‌دوای مۆندیاله‌وه تادێت خراپتر ده‌بن.
شتی وای بەسەر نەهاتووە
مێسی له ژیانی وه‌رزشیی خۆیداو له‌و ماوه دورودرێژه‌ی له بارسیلۆنا به‌سه‌ری بردووه و له‌ساڵی 2003-2004 –ه‌وه له تیپی منداڵانی یانه‌ی بارسیلۆنا ده‌ستپێده‌كات تا ساڵی 2021 كه نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌كات، نه‌سزایه‌كی دراوه‌وه و له یاریگای كامپ ن‌و نه هوهایه‌كی لێكێشراوه و ته‌نانه‌ت له خراپترین بار‌و دۆخه‌كانی بارساشدا هه‌ر ستایشی كراوه و چه‌پڵه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ لێدراوه.
به‌ڵام كاتێك ده‌چێته پاریس سانجێرمان هوها لێكێشان و سزادان و ته‌نانه‌ت هانده‌رانی ئه‌و یانه پاریسییه ئاستی هونه‌ری به‌رز و گۆڵ و ئه‌سیسته‌كانیشی به‌هه‌ند وه‌رناگرن و هه‌میشه یارییكردن و گۆڵه‌كان ئاستی هونه‌ری مباپێیان پێ باشتر و جوانتر بووه و به‌هه‌ندیان وه‌رگرتووه.
توڕەیی پاریسییەکان
ئه‌م توڕه‌ییه‌ی پاریسییه‌كان له مێسی گه‌یشتۆته لووتكه، وا به‌م سزایه ده‌ریده‌بڕن، ئه‌گه‌ر هیوایه‌كیان به‌مێس مابوایه ئه‌م سزایه‌یان نه‌ده‌دا، بێهیوا بوونه‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه ده‌گڕێته‌وه ئه‌م تپه پۆڵایینه‌ی پاریسییه‌كان ئه‌مساڵ و پار به بوونی مێسی و مباپێ و رامۆس و نه‌یماریشه‌وه له چامپیۆنس لیگ ئاوات بوون و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی بگه‌نه قۆناغی 8 یانەش، ئێستا له ریزبه‌ندیی خولی فه‌ره‌نساشدا ته‌نیا 5 خاڵ له‌پێش مارسیلیای دووه‌مه‌وه‌ن، له‌دوای یاریی كۆتایی مۆندیالیشه‌وه كه 18/12/2022 كراوه، ته‌نیا له‌مانگی جه‌نیوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌م مانگه 6 یارییان دۆڕاندووه، دوا دوو دۆڕاندنیشیان له‌یاریگای خۆیاندا بووه، له هه‌فته‌ی 29 دا له یاریگای خۆیاند 0-1 به ئینجییه دۆڕاون، دواتریش له هه‌فته‌ی 33 دا 1-3 هه‌ر له یاریگای خۆیندا به لۆریان دۆڕاون.
یەک مانای هەیە
ئه‌مانه هه‌مووی یه‌ك مانا‌و شیاریی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مێسی وه‌رزی ئاینده له‌پاریس و له یاریگای پارك دوفرانس نامێنێته‌وه، بۆنده‌كه‌ی كه ئه‌م هاوینه له‌گه‌ڵ پاریس كۆتاییدێت، ئازادی ده‌كات بچێته هه‌ر یانه‌یه‌كی تر كه ده‌یه‌وێت، ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن كه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسیلۆنا.
ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه به‌رده‌وامانه‌ی ئه‌م یاریزانه‌و یانه‌كه‌ی رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نهێنی لێپرسراوانی بارسا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره جیهانییه بكه‌ن تا كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بكرێت، ئێستا یانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ رابیته‌ی لالیگا له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه تا رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر نرخێك بووه مێسی و هانده‌رانی كامپ ن‌و به‌یه‌كتر شاد ببنه‌وه به تایبه‌تیش ماوه‌یه‌كه هانده‌رانی یانه‌ی بارسا له‌كامپ ن‌و له ده‌قیقه‌ی 10 ی یارییه‌كانیاندا بەرامبەر هەر یانەیەک، به‌یه‌ك ده‌نگ هاواری مێسی ده‌که‌ن.