شـــــــــــــەكرە چـــــــــــــییە؟

11:28 - 2023-05-14
دووتوێ
349 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیانا ئەحمەد

بێگومان كە وشەی شەكرە یان نەخۆشی شەكرە دەبیستین راستەوخۆ بیركردنەوەمان دەچێت بە لای پارێزكردن و دووركەوتنەوە لەخواردنە خۆشەكان، بەڵام لە راستیدا وانییە، چونكە  گەر شەكرەشت نەبێت، خۆ هەر پێویستە پارێز بكەیت لەو خواردن و میوانەی رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە تا تەندروستی خۆت بپارێزیت و مەرج نییە تەنها بە بوونی شەكرە پارێز بكەیت، دەتەوێت ماوەی جارێك ئەو شتە خۆشە بخۆیت كە خۆت حەزت لێیە یان بۆ هەمیشە لێیداببڕێیت و نەیخۆیت.
توێژەران شەكرە بە كۆمەڵێك تێكچوون پێناسە دەكەن كە پەیوەندییان بە پرۆسەی میتابۆلیزمەوە هەیە لە ئەنجامدا ئاستی شەكر لە خوێندا زیاد دەكات لە سنووری ئاسایی خۆی، ئەمەش بەهۆی بوونی ناهاوسەنگی لە دەردانی ئەو هۆرمۆنەی بە ئەنسۆلین ناسراوە، یان كاركردن و كاریگەری لەسەر خانەكانی لەش یان هەردووكیان، بۆ باشتر تێگەیشتن لە نەخۆشییەكە، دەبێت رۆڵی ئەنسۆلین لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكر لە خوێندا روون بكەینەوە، خوێن بە هاندانی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو خانە جیاوازەكانی لەش و بەم پێیە بوونی كێشەیەك لە دەردانی ئەنسۆلین یان وەڵامدانەوەی خانەكان بۆ ئەنسۆلینی دەردراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا و ئەمەش ئەوەیە بە نەخۆشی شەكرە ناسراوە، هەر بۆیە پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت نەخۆشی شەكرە نەخۆشییەكی درێژخایەنە، چونكە شەكرە ئەو نەخۆشیەیە بە درێژایی تەمەن لەگەڵ نەخۆشەكەدا دەبێت ئەو ئاڵۆزییانەشی لەسەر كەسانی تووشبوو بەم نەخۆشییە دەردەكەون،  رەنگە ببێتە هۆی مردنیان، بەو پێیەی نەخۆشی شەكرە حەوتەمین هۆكاری مردنە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەڵام هەندێك دەرمان و ئامۆژگاری پزیشكی هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی و كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە ئاڵۆزییەكانی، پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە نەخۆشی شەكرە زۆر بەربڵاوە، بەو پێیەی نزیكەی 9.4 %ی دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشبووی ئەو نەخۆشییەن کە نزیكەی سی ملیۆن كەس دەگرێتەوە، هەروەها مەزەندە دەكرێت بە 7.2 % ی دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشی نەخۆشی شەكرەن و دركیان پێنەکردووە، جگە لەوەش پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت تێچووی مادی و بارگرانییە ئابوورییەكان بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە دروست دەبن زۆر گەورەن و بارگرانییەك لەسەر وڵاتان پێكدەهێنن.

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
شەكرەی جۆری یەكەم: شەكرەی جۆری یەكەم بە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكرە لە خوێندا لە ئاستی ئاسایی خۆی لە ئەنجامی زیانکەوتن بە  خانەكانی بەرپرس لە دەردانی ئەنسۆلین لە پەنكریاسدا و ئەمەش لە ئەنجامی هێرشكردنە سەر سیستەمی بەرگری لەش روودەدات، پێویستە ئاماژە بەوەش بكرێت ئەو كەسانەی ئەم جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە درێژایی تەمەنیان پێویستیان بە ئەنسۆلینی دەستکرد هەیە، لە راستیدا ئەم نەخۆشییە لە تەمەنی منداڵییدا دەردەکەوێت.
شەكرەی جۆری دووەم: نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو زۆرجار تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە تەمەنیان لە سەروو چل ساڵەوەیە، بەڵام لەوانەیە تووشی كەسانی دیكەش ببێت لە هەر تەمەنێكدا بن. نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم پەیوەندییەكی بەهێزی بە هۆكارە بۆماوەییەكان و شێوازی ژیانی تاكەوە هەیە لەڕووی كەمیی چالاكیی جەستەیی، زیادبوونی كێش یان قەڵەوی، هەروەها خۆراكی خراپ، بۆیە دەتوانرێت بڵێین هەندێك حاڵەتی ئەم نەخۆشییە دەتوانێت بە ئەنجامدانی هەندێك دەستكاری لە شێوازی ژیاندا نەخۆشەكەدا كۆنتڕۆڵ بكرێت، لە لایەكی دیكەوە، رەنگە هەندێك جۆری دەرمان، لەوانەش ئەنسۆلین، پێویست بێت.
شەكرەی دووگیانیی: شەكرەی دووگیانی بە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندایە، لە كاتی دووگیانیدا سنووری ئاسایی تێپەڕێنێت هەرچەندە ئەم جۆرە شەكرە زۆرجار لە كاتی لە دایكبوونی كۆرپەلەدا نامێنێت، بەڵام ئەگەری تووشبوونی ژن بە نەخۆشی شەكرەی دووەم زیاد دەكات لە داهاتوودا، زۆرجار بە پەیڕەوكردنی شێوازی ژیانی تەندروست كۆنتڕۆڵ دەكرێت، جگە لەوەی هەندێكجار پێویستە دەرمان وەرگرێت وەک ئەنسۆلین.

نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە
هەندێك نیشانە و نیشانەی سەرەتایی هەن لەوانەیە لەسەر كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە دەربكەون.
*زۆر میزكردن و زیادبوونی مەترسی وشكبوونەوە.
 * تینوێتی بەردەوام بەهۆی وشكبوونەوە.
*دابەزینی كێش لە كاتی نەبوونی ئەنسۆلین، واتە لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم.
*سكچوون و رشانەوە.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان