کوردێک پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراقی وەرگرت

04:37 - 2023-05-16
عیراق
515 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەدەنگی زۆرینەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عیراق، بووە  سەرۆکی کۆمسیۆنەکە.
هاوکات فەیاز یاسین حسێن، وەکو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران متامنەی پێبەخشرا.
دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران بوو، دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی كۆمسیۆنەكە، ئەمڕۆ بەزۆرینەی دەنگ  بەسەرۆكی نوێی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق هەڵبژێردرا.

#حکومەتی عیراق #هەڵبژاردن

بابەتە پەیوەندیدارەکان