سوودەكانی چا بێ شەكر

11:05 - 2023-05-21
دووتوێ
398 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیانا ئەحمەد

كەمكردنەوەی شەكر لەناو چا-دا، هەنگاوێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی شەكر بەگشتی لە خۆراكدا، بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادكردنی چالاكیی جەستەیی و جووڵە، لەڕووی سیستەمی خۆراکیشەوە بریتییە لە كەمكردنەوەی كالۆری بەدەست هاتوو لەو شەكرەی دەیکەیتە چاوە، ئەوەش یەكێكە لە ئامانجەكان تا هەمیشە تەندروست باش بیت و بە  تەندروستییەوە بژیت،  بەگوێرەی سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان بێت، هەروەها وەك چۆن زۆر خواردن و خواردنەوەكان شەكری زیادكراویان تێدایە ناتەندروستە، ئەوەش لەبەرئەوەی بڕێكی زۆر كالۆرییان تێدایە، هاوکات ماددە خۆراكیەكانی پێویستن بۆ تەندروستی مرۆڤ لە شەکردا نییە.
بەڵگەی زانستی زۆر بەهێز هەیە سەبارەت بە پەیوەندی كەمكردنەوەی خواردنی شەكر لەگەڵ كەمبوونەوەی كێشی زیادە و قەڵەوی، نەخۆشی شەكرە، خراپبوونی ددان، نەخۆشییەكانی دڵ، كەمكردنەوەی شەكری زیادكراو لە خۆراكدا مەترسی تووشبوون بە خەمۆكی، نەخۆشی گورچیلە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زراو، دابەزینی توانای زانین و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
سوودە گشتیەكانی چا
چا تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە ئۆكسانی هەیە، چای رەش كافاین و كەمێك هاندەری تیۆفیلین لەخۆدەگرێت، هەردووكیان لەوانەیە ببنە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و زیادبوونی هۆشیاری ئەو دژە ئۆكسێنەرانەی كە لە چای رەشدا هەن لەوانەیە یارمەتیدەر بن بۆ كەمكردنەوەی رەقبوونی خوێنبەرەكان، بەتایبەتی لە ژناندا، هەروەها كەمكردنەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان.
چۆنیەتی كەمكردنەوەی شەكر لە چادا
دەكرێت لە چا و قاوە و خواردنەوەكانی تردا وردە وردە شەكر كەم بكرێتەوە تا دواتر مرۆڤ بە تەواوی لێی رزگار ببێت، یان دەكرێت جێگەی شەكر بە شیرینكەرەوەی دەستكرد بگۆڕدرێت یان چا لەگەڵ دارچین، و ئاوی لیمۆ  و نەعنای تێکەڵ بكەیت.

تێڕوانینێكی گشتی بۆ چا
جۆرەكانی بەپێی شێوازەكانی پرۆسێسكردنی گەڵاكان بۆ بەرهەمهێنانی چا جیاوازن، بۆ نموونە چای رەش لە ئەنجامی پرۆسەی هەوێنکردن و ئۆكساندنی گەڵاكانی چای سەوزە بە تەواوی، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی تامی چایەكە، شایەنی باسە چای رەش یەكێكە لە جۆرەكانی چای بەرهەمهێنراو و بەكارهێنراو لە جیهاندا، بەو پێیەی بەڕێژەی %78 بەرهەم دەهێنرێت، دواتر چای سەوز و چای ئۆلۆنگی چینی دێت.

سەرچاوە: الموضوع

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان