سەرۆك كۆمار: هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانە

09:43 - 2023-05-22
عیراق
129 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە خاتوو جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.
لە سەرەتای دیدارەكەدا، خاتوو پلاسخارت، سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی عیراق، قسەیكرد و روونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو و وتی: ئەم روونكردنەوانەم لەسەر بارودۆخی عیراق پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە. «پاڵپشتی نەتەوەیەكگرتووەكان دووپاتدەكەمەوە بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی كە دەبنەمایەی چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری، سەلامەتی هاووڵاتیانی عیراق و دابینكردنی پێویستییە خزمەتگوزارییەكان بۆیان»، وتیشی: خۆشحاڵم بە پەرەپێدان و چەسپاندنی دۆخی ئەمنی لە بەغدا و شارەكانی دیكەدا، كە لە روونكردنەوەكەمدا جەختم لەسەر كردۆتەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بە هەوڵەكانی حكومەت كرد بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشەكان كە پەیوەندیدارن بە باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتیان و ژیان و خزمەتگوزارییەكانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان