بڕی 25 هەزار دینار لەو كەسانە وەردەگیرێت كە گەشت دەكەن

10:29 - 2023-05-22
عیراق
389 جار خوێندراوەتەوە

ئەمیر مەعموری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق سەپاندنی باج بە بڕی 25 هەزار دینار بۆ هەر هاووڵاتییەكی عیراقی لەخۆدەگرێت، كە بیەوێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكات. 
بەوتەی مەعموری ئەو باجە ناوی باجی فڕۆكەخانەی لێنراوە رەنگە لەڕێگەی تكتی فڕۆكەوە بێت یاخود لەڕێگەی باجی ناو فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانەوە بێت، وتیشی، دانانی باجەكە ناڕەزایەتی بەشێك لە پەرلەمانتارەكانی لێكەوتۆتەوە.
سەرچاوە: السومریة

بابەتە پەیوەندیدارەکان