دیداری- سۆران داودی
پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخانی دیموكراسی له عیراق روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری و گرفت بۆته‌وه ئه‌وه‌ش به هۆی نوێگه‌ری پرۆسه‌كه و سروشتی قۆناغی گواستنه‌وه، سه‌رباری ئه‌و میراته سه‌ركوتكارییه‌ی عیراقیش كه به ده‌ره‌نجامی كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌كان وه‌سف ده‌كرێت، یه‌كێك له خاڵه‌كانی دیاریكردنی گه‌شه‌ی دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كان، بریتیه له ناوه‌رۆكی هزری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی، كلتوری فره‌یی سیاسی و رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندێتی و كێبڕكێكردن و گه‌ره‌نتیكردنی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له سیاسه‌ت، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و وه‌رچه‌رخانی دیموكراسی له عیراق، میوانداری دكتۆر عه‌باس جبوری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ره‌فد بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان ده‌كه‌ین.
ململانێی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی
*چیرۆكی دیموكراسی له عیراق چییه و چۆن بووه؟
-سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین دیموكراسی بریتییه له فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل، بێگومان ووشه‌كه یۆنانییه و به‌مانای ئه‌وه دێت، هه‌موو كه‌سێكی شایسته ده‌توانێت به‌شداری فه‌رمانڕه‌وایی بكات، له مادده‌ی 40ی ده‌ستوری عیراقیش هاتووه: گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه، دیموكراسی له عیراق دیموكراسییه‌كی تازه له دایكبووه، وه‌كو ده‌زانیت گه‌لی عیراق ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له ژێر چه‌پۆكی سه‌ركوتكردن و دیكتاتۆریی بوو تا له 2003 پرۆسه‌ی دیموكراسی هاته عیراقه‌وه، ئه‌و دیموكراسییه تازه‌یه‌ش له راستیدا به هه‌موو چه‌مكه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لێ جێبه‌جێكراوه، بۆیه ده‌بینین هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه له نێو پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا هه‌یه، لێكترازان و یه‌كتربڕیی هه‌یه و مشت‌ومڕ و ململانێی هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووان له چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و له‌و ده‌قانه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه كه له ده‌ستوردا هاتووه و داوا ده‌كات عیراق ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی بێت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی تێدابێت و ئازادی راده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه‌ی تێدا بێت.
*به‌گوێره‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، دیموكراسی له رابردوودا له عیراق هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان ئه‌نجومه‌نێكی یاسادانان هه‌بووه، كه تایبه‌ت بووه به بڕیاڕدان له جه‌نگ، له‌سه‌رده‌می پادشاییشدا جۆرێك له دیموكراسی هه‌بووه، ئایه ده‌توانرێت بوترێت له بنه‌ڕه‌ت و له مێژووی زۆر كۆنه‌وه دیموكراسی له عیراقدا له دایكبووه؟
-ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می نه‌بوخوز نه‌سڕ و حاموڕابی، كاتێك حاموڕابی خشته‌یه‌كی دانا‌و و تیایدا یاسا و مه‌رجه‌كانی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی تێدا نووسی، پێش ئه‌وانیش، سۆمه‌رییه‌كان، چه‌ند ئه‌نجومه‌نێكیان دامه‌زراندبوو، بۆ بارودۆخی نا ئاسایی و بڕیاڕه‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌نگ، به نموونه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێرشه داگیركارییانه‌ی ده‌كرایه سه‌ر وڵات، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقیش له 1920، ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی دامه‌زرێنرا، په‌رله‌مانێك هه‌بوو فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تییان پێ ده‌وت، فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك هۆزه‌كان و كه‌سایه‌تییه گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌ڵده‌بژێردران. ئه‌ویش بڕیاڕی ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین شۆڕش له عیراق دروستبوو و چه‌ندین حزب و بزوتنه‌وه دروستبوون، به‌ڵام سیستمی ده‌سه‌ڵات هه‌ر به خۆڕاگری مایه‌وه تا 1958 كاتێك كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تی هێنرا و سه‌رده‌می كۆماری ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای سه‌رده‌می كوده‌تا و توندوتیژی بوو له وڵات، یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كان به كوده‌تای سه‌ربازی كۆتاییان پێده‌هێنرا، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی چه‌مكه‌كانی دیموكراسی بوو، له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تیدا، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌بووه، ئه‌نجومه‌نێكی نوێنه‌رایه‌تیكردن هه‌بووه و حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بووه و چه‌ندین حه‌وزه‌ی ئاینیش هه‌بوون ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاروباری سیاسی‌دا نه‌كردووه.
كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی
* مه‌رجی كۆمه‌ڵگه‌و وڵاتی دیموكراسی چییه، عیراق چیی پێویسته له‌و رووه‌وه؟
-ئێمه چوار ده‌سه‌ڵاتمان له ده‌وڵه‌تدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، یاسادانان، دادوه‌ریی، ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م خۆی له رۆژنامه‌گه‌ریی و راگه‌یاندندا ده‌بینێته‌وه، پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به گوێره‌ی سیستمێكی ده‌ستووری و یاسایی و دامه‌زراوه‌یی كار بكه‌ن، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بكه‌وێته ژێر ركێفی پێكهاته‌كانه‌وه، له كاری سیاسی خۆیدا شكست ده‌هێنێت، بۆیه ده‌بێت دامه‌زراوه‌كان هه‌بن و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌بێت، به‌ڵام رێكخراوه‌كان تا ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌گێڕاوه، چونكه سه‌ربه‌خۆیانه رۆڵیان بگێڕایه، كه‌موكورتی له یاسای حزبه‌كانیشدا كه به شێوه‌یه‌كی راست و دروست ده‌رنه‌كراوه.
رۆڵی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری
*چۆن رۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی چالاك ده‌كرێت؟
- سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌گه‌ری، ئه‌وا ئه‌و سیاسه‌تی كپكردنی ده‌نگه ئازادانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر رێگرییه‌كان له‌به‌رده‌م راگه‌یاندكاران، ره‌نگه من و تۆش وه‌ك راگه‌یاندكارێك نه‌توانین له‌چه‌ند بوارێكی دیاریكریدا رای خۆمان بڵێین، له‌به‌ر ئه‌و رێگرییانه، هه‌رچه‌نده مادده‌ی 38ی ده‌ستوری عیراق مافی ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان و گوزارشتكردن له بیروبۆچوون و ئازادییه گشتییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردووین، پێموایه پێویستمان به چه‌ند یاسایه‌كی پته‌و و به‌هێز هه‌یه كه گه‌ل بپارێزێت، واته ده‌بێ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی هه‌بن به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاربكه‌ن و گوشاریی سیاسیان له‌سه‌ر نه‌بێت.
سستی پرۆسه‌ی سیاسیی
*بۆچی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیموكراسیش تا راده‌یه‌ك هه‌یه؟
-به راستی هیچ كه‌سێك ناتوانێت گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی رابردوو له‌بیر بكات، ئێستا هه‌ژده ساڵمان تێپه‌ڕاندووه له‌عیراقی نوێ‌دا، كه پێموایه به‌سه بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ و سیستمێكی نوێ، ئه‌مڕۆ دوو ده‌یه‌مان له كات تێپه‌ڕاندووه، واته نه‌وه‌یه‌كی تر هاتووه، ده‌بوو سیستمێكی دیموكراسی شایسته‌مان هه‌بوایه، هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ن و یاساكان داده‌نێن و خه‌ڵكیش ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ئێمه هێشتا له‌ژێر ركێفی پشك پشكێنه ده‌ربازمان نه‌بووه، تائێستا له‌ژێر هه‌ژموونی بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و ده‌سته‌گه‌ری و تایفیداین، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك ده‌ڕوات بۆ ده‌نگدان ده‌نگ به گروپ و پێكهاته‌كه‌ی خۆی ده‌دات، كورده‌كان كورد هه‌ڵده‌بژێرن، سوننه‌كانیش سوننه، شیعه‌ش شیعه هه‌ڵده‌بژێرێت، كه ئه‌وه پێی ناوترێت دیموكراسی، به‌ڵكو به‌حزبیكردن و به‌تایفیكردنه، وه‌ك ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك لایه‌نگری پێكهاته و تایفه‌كه‌ی خۆی بكات، هه‌ر كاتێك بینیمان بۆ نموونه كه‌سێكی كورد له سلێمانی خۆی له شاری عه‌ماره كاندید كرد و به‌گوێره‌ی توانا و لێهاتوویی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وت، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین دیموكراسییه‌كی راسته‌قینه‌مان هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌واره‌چێتییه و ئه‌و سه‌نگه‌رگرتنه هه‌ر بمێنێته‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی سیاسی نه‌ك سست ده‌بێت، به‌ڵكو به‌مجۆره‌ی ئێستا تووشی چه‌قبه‌ستوویی ده‌بێت، وه‌كو ده‌بینین ئێستا هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر بۆچوونی خۆیان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی یان قه‌واره‌ی رزگاری نیشتمانیش، سووره له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی خۆی، خه‌ڵكانێك داوای زۆرینه ده‌كه‌ن و پاساوی خۆیان بۆ زۆرینه ده‌خه‌نه‌ڕوو، خه‌ڵكانێكیش داوای سازان ده‌كه‌ن و سوورن له‌سه‌ر پرسی سازانی سیاسیی، ئه‌م كێشمه‌كێشانه بۆته هۆی چه‌قبه‌ستنی ته‌واو له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا.
پێویستی دیموكراسی بۆ عیراق
*ئه‌گه‌ر دیموكراسی بۆ هه‌موو وڵاتان گرنگ بێت، پێت وانییه بۆ ده‌وڵه‌تێكی فره پێكهاته‌ی وه‌ك عیراق پێویستییه‌كی گه‌وره بێت ؟
-ئێمه گه‌لێكین خاوه‌ن شارستانێتییه‌كی دێرینین كه مێژووه‌كه‌ی بۆ حه‌وت هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، چه‌ندین مه‌رجه‌عی ئاینیمان هه‌یه، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕمان هه‌یه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیمبوڵیمان هه‌یه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ دیموكراسییه‌كه‌مان ئه‌گه‌ر تازه پێگه‌یشتووشه، به‌ره‌و پێش ببردایه، كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی گه‌وره له چه‌مكی دیموكراسیدا بهاوێژین، گه‌لی عیراق له چه‌ند پێكهاته و تایفه‌یه‌ك پێكدێت، وه‌كو چه‌پكه گوڵێك وایه كه هه‌موو ره‌نگ و جۆره‌كانی تێدایه، هه‌موو جۆره ناوێك و هه‌موو جۆره ئاینێكی تێدایه، ئه‌مه واقیعه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی لێبكات، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رۆڵی كه‌سێكی تر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه سروشتی عیراقه، بۆیه پێموایه كه پێویسته پابه‌ندییه نیشتمانییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ین و واز له‌و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتنه بهێنین و هه‌مووان باوه‌ڕێكی ره‌هامان لادروست بێت به‌وه‌ی پێویسته پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتییانه له وڵات‌دا هه‌بێت.
مافی كه‌مینه‌كان
*ئه‌گه‌ر دیموكراسی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل بێت و به‌و پێیه‌ش فه‌رمانڕه‌وایی زۆرینه بێت، ئایا پێت وانییه له‌وه گرنگتر گه‌ره‌نتیكردنی مافی كه‌مینه‌یه؟
-به‌دڵنیاییه‌وه، پێویسته رێزێكی زۆر له كه‌مینه‌كان بگیرێت و رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بێت، نابێت رۆڵیان كه‌م بكرێته‌وه، ئێمه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كمان هه‌یه، له نێو ئه‌و پێكهاتانه‌شدا كه‌مینه هه‌یه، ئه‌و كه‌مینانه‌ش ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه له عیراق ده‌ژین و خاوه‌نی مێژوو و شارستانێتی و ره‌گ و ریشه‌ی خۆیانن، نابێت وابیر بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م تایفه‌یه گه‌وره‌ترینه و ده‌بێت گه‌وره‌ترین پشكی له به‌ڕێوه‌بردندا هه‌بێت، نه‌خێر، ده‌بێت ته‌نها پشكی خۆی ببات، پێكهاته و كه‌مینه‌كانی تریش پشكی خۆیان هه‌بێت و رێزیشیان لێبگیرێت.