سەرۆك كۆمار: کارکردن بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

10:34 - 2023-05-24
عیراق
306 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عیراق.
لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار خواستی عیراقی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی و پێویستی كاركردن بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا. 
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتالیا، جەختی لە پەرۆشی ئیتالیا بۆ درێژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و هاریكاریی لەگەڵ عیراق، كردەوە.
هەر لە دیدارەكەدا، باسی ئامادەكارییەكان بۆ سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ئیتالیا كرا، كە بانگهێشتنامەیەكی رەسمی لەلایەن هاوتا ئیتالییەكەیەوە پێگەیشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان