ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا خەڵاتی "دایكی پاڵەوان"ی پێشكەشی ئەو ژنانە دەكات كە 10 منداڵ یان زیاتریان هەیە و هاوكات لەگەڵ خەڵاتەكەدا، یەك ملیۆن رۆبڵ دەدرێتە هەریەك لە دایكەكان، كە دەكاتە زیاتر لە 12 هەزار دۆلار.
خەڵاتی دایكی پاڵەوان لە نێوان ساڵانی 1944 و 1991دا دراوەتە ژمارەیەكی زۆر ژن، دواتر لەگەڵ نەمانی یەكێتیی سۆڤیەتدا خەڵاتەكە نەما، بەڵام پوتین لە مانگی ئابی رابردووەوە دەستی بە بەخشینی ئەو خەڵاتە كردۆتەوە.
سەرچاوە: CNN