نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، جەنگی ناوخۆی سودان 300 هەزار كەسی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ كردووە كە زۆربەیان لە دەروازە سنوورییەكانی چاد و میسرەوە وڵاتیان جێهێشتووە و پێویستیان بە هاوكاری هەیە
هەرچەندە ئاگربەست لە نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرادا راگەیەنراوە بەڵام هەردوو لا یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە پێشێلكردنی ئاگربەستەكە و ناوبەناو شەڕ لە نێوانیاندا سەرهەڵدەداتەوە.
سەرچاوە: شرق الأوسط