شازادە ناشیرینەکە، وێنەیەکی زەیتی هونەریی بەناوبانگی هونەرمەندی هۆڵەندی، کوینتین مسیسە، کە لە دەوروبەری ساڵی 1953دا کێشراوە.
وێنەکە ئێستا لە مۆزەخانەی نیشتمانی لەندەن هەڵگیراوە، ژنێکی روخسار ناشیرین و پیر بە جلوبەرگی چینی بۆرژوازییەوە دەرکەوتووە.
وێنەکە بۆ ئەو سەردەمە بە شۆڕشێکی هونەری دادەنرێت، بەو پێیەی لەوێنەی ئەو چینەدا کە پێشتر کێشراوە، بەردەوام وێنایەکی جوان و ناوازەیان پێداون، بەڵام لەم وێنەیەدا دیوێکی دیکەی چیرۆکەکە باسکراوە، کە بۆ ئەو سەردەمەش تازەگەری بووە.