عادل عه‌لی
تازه‌ترین به‌رهه‌می ئارێز عه‌بدوڵڵا كه له‌م رۆژانه‌دا كه‌وته‌به‌ردیدی خوێنه‌ران رۆمانێكی مێژووییه به ناوی (خانزاد). هه‌وڵێكی دیكه‌ی نووسه‌ره بۆ ئاشناكردنی نه‌وه‌ی ئێستا به رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی مێژووی كورد. ئه‌م به‌رهه‌مه له‌دووتوێی (334) لاپه‌ڕه‌دا به قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی له چاپخانه‌ی حه‌مدی چاپكراوه.
ئه‌م رۆمانه باس له قاره‌مانێكی ژن ده‌كات كه چوار سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا رۆڵ و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له حوكمڕانی ناوچه‌یه‌كی فراوان، ئه‌گه‌رچی خانزادی میری سۆران، میری میرنشینی ناوچه‌ی سۆران بووه، لێ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان و ئه‌وه‌ی له رۆمانه‌كه‌دا هاتووه قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی په‌لی هاویشتووه بۆ ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستان. ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه له‌كاتێكدا له دوای شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه كوردستان له نێوان دوو به‌رداشی سه‌فه‌وی و عوسمانیدابووه و بوونی حكومڕانییه‌ك به‌و فۆڕم و شێوازه و له‌وهه‌لومه‌رجه بابه‌تی و خۆییه‌ی كۆمه‌ڵی كوردستان رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی ژنێك بووه، دیارده‌یه‌كی ناوازه بووه، نه‌ك بۆ كورده‌واری، به‌ڵكو بۆ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌ش. چونكه ترادسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م و پێگه‌ی ژن و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و شێوازه نه‌خه‌مڵی بوو، تاوه‌كو سه‌ردارێكی ژن به‌سه‌ر جومگه‌كانی ژیاندا قبووڵ بكات. ئه‌وه له‌كاتێكدایه فه‌رهه‌نگی ئاینی به‌هه‌ردوو ره‌وتی سوننه و شیعه كه ئایدۆلۆژیای هه‌ریه‌كه له ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی بووه. له هه‌مانكاتدا كاریگه‌ریی ئه‌و كه‌لتوره‌ش زۆر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كوردستان به‌رجه‌سته ببوو، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی خانزاد وه‌كو میرێك ناوازه بوو. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارێتی خانزاد وه‌كو میرێكی ژن و سان ژنێك نموونه‌یه‌كی جوان وپڕ له عه‌داله‌ت و خۆشگوزه‌رانی به‌پێودانگی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بووه بۆ گه‌له‌كه‌مان. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌م میره ژنه له به‌كارهێنانی ته‌كنیك و شێوازی چه‌ك و كاڵا و هۆكاره‌كانی جه‌نگی به‌رگریی و دروستكردنی ئه‌و هه‌موو قه‌ڵایه خۆی له‌خۆیدا هه‌م زیره‌كی و هه‌م سه‌لیقه‌ی زۆر نیشان ده‌دات. كه تاوه‌كو ئێستا ئاسه‌واری ئه‌و قه‌ڵایانه وه‌كو شوێنه‌وارێكی مێژوویی ماونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیش بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو خانزادی میری سۆران سه‌ركه‌وتوو بووه، له نێوان ئه‌و هه‌موو چاوتێبڕین و چاوچنۆكییه‌ی داگیركه‌راندا. نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه به‌سه‌لیقه و لێزانینێكی باشه‌وه به‌ڵگه‌نامه و چیرۆكه ده‌ماو ده‌مه‌كانی به‌كارهێناوه و خوێنه‌ر بێ په‌روا راده‌كێشێت بۆ ناو مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه.
ئه‌م رۆمانه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین چیرۆك و به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ی تێدایه له‌باره‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نووسه‌ر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ (مێژوو له سه‌رده‌مه جیا جیاكاندا خۆی دووباره كردۆته‌وه) هه‌روه‌ك له پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا نووسه‌ر وته‌یه‌كی ماركسی هێناوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی مێژوو. كه ده‌ڵێت: (مێژوو دووباره نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره بۆوه ئه‌وا ئه‌گه‌ر جاری یه‌كه‌م تراژیدی بوو، جاری دووه‌م كۆمیدیا ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه). به‌داخه‌وه مێژووی رووداوه‌كانی كوردستان سیخناخه به دووباره‌بوونه‌وه. به‌تایبه‌ت له خیانه‌ت و ده‌ست تێكه‌ڵاوكردنی ناوخۆ له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران، كه ئه‌و دیارده‌یه‌ش هۆكاری راسته‌وخۆ و ئاسان بووه بۆ له‌به‌ینبردنی ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه‌كان و ناوچه جیا جیاكان.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه جگه له‌وه‌ی چێژێكی زۆری تێدایه و به‌ش به‌ش خوێنه‌ر به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێ و ماندوومان ناكات، چه‌ندین راستی تاڵیشمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو. نووسه‌ر هه‌روه‌كو خانی چۆن مه‌م و زینی كردووه به‌هانه و شه‌رحی دڵی خۆی ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه‌ش رۆمانی خانزاد به‌هانه‌یه‌كی تره بۆ شه‌رحی حاڵی كورد له نێوان چوار سه‌ده‌دا. كه‌واته ئارێز عه‌بدوڵڵا دووباره داستانی خانزادی كردووه به به‌هانه و شه‌رحی ئه‌م ده‌رده مێژووییه‌ی كورد ده‌كات.