ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر _ CTG، پێشمەرگە و سوپای عیراق لەو ناوچانەی لە نێوانیاندا وەک بۆشایی ئەمنی دیاریکراوە لە نێوان قەزای خورماتوو، ناوچەی داوێ ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان کرد.
چالاکییەکانی گروپە چەکدارەکان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدا بەدیدەکرێت بۆتە مەترسی بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی عیراق بەگشتی و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی، ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە بەمەبەستی نەهێشتن و کەمکردنەوەی شوێنەواری ئەو گرووپانەیە بە تایبەتی داعش.