چۆن جیاوازی لە نێوان حەساسیەت و ئەنفلۆنزادا بکەین؟

11:41 - 2023-05-28
دووتوێ
567 جار خوێندراوەتەوە

ئا: مانی دڵشاد

لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا هەندێکمان هەستیارییەکی زۆرمان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت ئەگەر تووشی جیوب بووبین، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس تووشی ئەنفلۆنزا ببێت، لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناش جیاکردنەوەی حەساسیەت لە ئەنفلۆنزا  زەحمەت بووە.
جیاوازی نێوان ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا
جیاکردنەوەی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا دەکرێت قورس بێت، چونکە نیشانەکانیان زۆر لەیەک دەچن، بەڵام تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا بەهۆی ڤایرۆسی جیاوازەوە روودەدات و لەنێو مرۆڤەکاندا بڵاودەبنەوە.
بەو پێیەی هەوکردنەکە لەڕێگەی گەردیلە بچووکەکانەوە دەگوازرێتەوە کە لە کاتی پژمین، کۆکە، یان قسەکردن لە لووت و دەمەوە دێنە دەرەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە کەسانی نزیک لە نەخۆشەکە زیاتر دەکات، لەوانەیە کەسانی تووشبوو نیشانەکانیان پێوە دیارنەبێت، بەڵام دەتوانن ڤایرۆسەکە بگوازنەوە، هەردوو جۆری ئەنفلۆنزا و کۆڤید-19 دەتوانن پێش ئەوەی نیشانەکانیان دەربکەون بۆ کەسانی دیکە بگوازرێنەوە، هەروەها کەسێکی تووشبوو بە ئەنفلۆنزا بەزۆری لە یەک بۆ چوار رۆژ دوای تووشبوون بە نەخۆشییەکە نیشانەکانی دەردەکەوێت، بەڵام نیشانەکانی لەسەر کەسێک دەردەکەون کە تووشی نەخۆشییەکە بووە، بەڵام کۆرۆنا نزیکەی 5 رۆژ دوای تووشبوون دەردەکەوێت و نیشانەکانی بۆ 14 رۆژ درێژ دەبێتەوە.
یەکێک لەو نیشانانەی ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەندێک حاڵەتدا بریتییە لە: لەدەستدانی هەستی بۆنکردن یان تامکردن، هاوکات ئەنفلۆنزا بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت و دەکرێت بۆ کەسانی تریش بگوازرێتەوە، لە کاتێکدا نیشانەکانی ئەنفلۆنزا سووکترن، لەوانەیە ئاوی لووت و کۆکە و گیران و قوڕگ ئێشەت هەبێت، بەڵام بەزۆری تووشی ئەو ئازارە باوانە یان تا بەرزە نابیت کە کاتی کۆرۆنا تووشی دەبیت، لە ماوەی یەک دوو رۆژدا لە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا هەست بە باشبوون دەکەیت.
چارەسەرە ئاساییەکانی ئەنفلۆنزا بریتییە لە پشوودان و خواردنی شلەمەنی و دەرمانی تا و ئازار، هەروەها شۆردنی لووت و جیوبەکان بە ئاو و خوێ یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی گیرانیان.
حەساسیەت هاوشێوەی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا لە نیشانەکانی ئاوی لووت و پژمینە، بەڵام وەک ئەوان ناگوێزرێتەوە، بۆیە ئەگەر هەستت بە خورانی چاو، لووت، یان گوێچکەکانت کرد، لەوانەیە ئەمە حەساسیەت بێت نەک هەڵامەت .
حەساسیەت و کۆڤید-19 نیشانەی هاوشێوەیان هەیە، وەک تەنگەنەفەسی، کۆکە، ماندوێتی، سەرئێشە، و قورگ ئێشە، بەڵام تا و ئازاری ماسولکەکان، لەدەستدانی تام و بۆن، سکچوون، پەیوەندییان بە کۆڤید-19ەوە هەیە نەک حەساسیەت.
بەرکەوتن بە هۆکارەکانی وەک تۆز و خۆڵ و ئاژەڵی ماڵی و تۆوی گوڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری کە بەهۆی کاردانەوەی زیادەڕەوی لە سیستەمی بەرگری لەشەوە دروست دەبێت، هاوکات دەتوانرێت بە دەرمانی وەک دژە هیستامین، سپرای تایبەت بە گیرانی لووت چارەسەر بکرێت.

سەرچاوە: سیدتی.نت

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان