شه‌هید خدر عه‌بدوڵڵا خدر، ساڵی 1955 له گوندی (قڕناقا)ی به‌بناری قه‌ندیل له دایكبووه، ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیكردووه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه و له مه‌فره‌زه‌ی شه‌هید ره‌سوڵ خدر عیسای مامی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته‌شان.
شه‌هید خدر له ته‌واوی شه‌ڕه‌كانی سنووره‌كه‌ی به‌شداریكردووه، وه‌ك: شه‌ڕه‌كانی (كۆڕه‌ك و ساوێن و گه‌ری گازێ)، له شه‌ڕی ساوێندا رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه و برینداریشكراوه.
له‌و سه‌ره‌تا سه‌خته‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا و درووستبوونی مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه و بڵاوبوونه‌وه‌یان به‌ناوچه‌كاندا، شه‌هید خدر رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه.
كاتێك له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه له گوندی (ڕه‌زگه و ماره‌دوو)وه‌وه به‌ره‌و سنووری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ڕێده‌كه‌ون، ناپاكییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له‌لایه‌ن هێزی دوژمنه‌وه له رۆژی 29/4/1977 له گوندی (پیرانان) گه‌مارۆ ده‌درێن.
هێزه‌كه‌ی دوژمن پێكهاتبوو له (پیاده و ئاسمانی)، به ژماره‌ی زۆر و به پاڵپشتی جۆره‌ها چه‌كی قورس و كاریگه‌ره‌وه له پڕ هێرشیانكرده سه‌ر گونده‌كه و شه‌ڕێكی قورس به‌رپا بوو، ئه‌گه‌رچی پێشمه‌رگه‌كان له سه‌ره‌تادا به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌یان كرد، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی شه‌ڕه‌كه و درێژه‌كێشانی و جۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به سودی دوژمن شكایه‌وه و پێشمه‌رگه دووچاری شكست بوون.
له‌و شه‌ڕه‌دا خدر عه‌بدوڵڵا و هه‌ڤاڵێكی ده‌ستگیركران و راپێچی زیندانی موسڵ كران و خرانه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی سه‌خته‌وه.
له درێژه‌ی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن دوژمنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌دا، له ته‌مموزی ساڵی 1977دا سوپای به‌عس به‌هێزێكی زۆره‌وه دووباره هێرش و گه‌ڕانێكی چڕی كرده سه‌ر گونده‌كانی بناری قه‌ندیل، له‌و هێرشه‌دا خێزان و كه‌سوكاری زیاتر له 10 پێشمه‌رگه‌یان له ناوچه‌كه و له گوندی (قڕناقا) ده‌ستگیركرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی (خدر عه‌بدوڵڵا) یه‌كێك ده‌بێ له ده‌ستگیركراوه‌كان و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی راپێچی زیندانی ئه‌بوغرێب كران.
دوای ماوه‌یه‌ك له ده‌ستگیكردنیان و له ئه‌نجامی خراپی هه‌لومه‌رجی زیندان، كچه‌كه‌ی گیان له ده‌ستده‌دات.
شه‌هید خدر له زیندانه‌وه و له رۆژی 18/9/1977دا نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی ناردووه و له دێڕێكیدا نووسیویه‌تی: له رۆژی 30/9/1977 له سێداره ده‌درێم.
رێك له‌و مێژووه‌ی كه شه‌هید خدر خۆی نووسیبووی، له‌گه‌ڵ 17 كه‌سی دیكه‌دا له سه‌عات 12:30ی نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه، به له‌سێداره‌دان، شه‌هیدكران و دوای ئه‌وه ئینجا هاوسه‌ره‌كه‌ی ئازاد كرا.
خدر عه‌بدوڵڵا سێیه‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و تائێستاش گۆڕبزره.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران