״رەخساندنی دەرفەت بۆ چەسپاندنی ئاشتی كە خزمەت بە گەلانی ناوچەكە دەكات״

09:44 - 2023-05-30
عیراق
324 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە عەبدولعەزیز شەممەری باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عیراق.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگیی بەهێزكردنی هاریكاریی دووقۆڵی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا، هەروەها بە گرنگییەوە باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عیراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی كرد،  ئاماژەشیكرد بە پێویستی هەماهەنگی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەتایبەتی لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و رەخساندنی دەرفەت بۆ چەسپاندنی ئاشتی كە خزمەت بە گەلانی ناوچەكە دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان