بەهۆی تەقینی تایەوە، پیشەوەرێک گیانی لەدەست دا

08:55 - 2023-05-30
هەمەرەنگ
241 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت کە بەهۆی تەقینی تایەی بارهەڵگرێکەوە، پیشەوەرێک گیانی لەدەستداوە.
عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "هاووڵاتیەك بەناوی ئیسماعیل ئەنوەر مەحمود، لەدایكبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار هێنرایە پزیشكی دادوەری كەلار. بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لە گوندی ساڵح ئاغا دوكانی فرۆشتن و گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلی هەیە و  لە كاتێكدا ویستویەتی هەوا بكاتە تایەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر (بەڕاد)ەوە تایەكەی پێداتەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، "لەئێستادا توێكاری بۆ تەرمی ناوبراو كراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی روداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان