نهێنی سەوزبوونی ئاوی ڤینیسیا ئاشکرا بوو

08:58 - 2023-05-30
هەمەرەنگ
116 جار خوێندراوەتەوە

 لە چەند رۆژی رابردوودا، رەنگی بەشێکی ئاوی شاری ڤینیسیا گۆڕا بۆ سەوز، ئەوەش دڵەڕاوکێی لای خەڵک دروستکردبوو.
بەپێی وتەی دەستەی پاراستنی ژینگە، سەوزبوونی ئاوەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ماددەی فلورسينەوە بووە. ئەم مادەیە ژهراوی نییە و بۆ چاودێریکردنی تۆڕەکانی ئاو و چارەسەری گیران و کێشە بەکاردەهێنرێت. لەکاتی بەکارهێنانیدا بەشێک لە ئاوی شارەکە لە نزیك پردی (ریالتو) رەنگی بۆ سەوز گۆڕاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان