هه‌ردی عادل په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه، خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه، له په‌یامنێریدا ئامانجی گواستنه‌وه‌ی شانۆی ژیان و پێشاندانی رۆڵی كه‌سه‌كانه وه‌ك خۆی، راگه‌یاندن جگه له‌وه‌ی كه به به‌رده‌وامی فێری ده‌كات، رۆژانه ده‌یان برین و خه‌می ئه‌م میلله‌ته له رێگه‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه ده‌گوازێته‌وه.
هه‌ردی عادل به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: له ساڵی 2006 بواره‌كانی نواندن و شیعر و وتارم پێكه‌وه گرێدا، دوای پڕۆسەی ئازادی به‌وپه‌ڕی عیشقه‌وه بێ ماندووبوون له ته‌واوی ئه‌و بوارانه‌دا سه‌وڵی گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانم لێده‌دا و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌یه‌ك وتار و شیعرم له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوبوونه‌وه، وه‌ك ئه‌كته‌ریش به‌شداری چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایم كردووه، به‌ڵام به‌هۆی كوردبوون و كه‌ركوكی بوونم و ئاواره‌ییه‌وه ده‌رفه‌تی ته‌واوكردنی زانكۆم بۆ نه‌ڕه‌خسا، ساڵی 2008 وه‌ك په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی كه‌ركوك و په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووم، جگه له‌و دوو كه‌ناڵه وه‌ك په‌یامنێری سایتی SNN و رۆژنامه‌ی چاو‌دێر كارم كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتیمه‌وه به‌هۆی برا گه‌وره‌كه‌مه‌وه كه شاعیر بوو تێكه‌ڵ به دنیای خوێندنه‌وه بووم، هاوكات ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵه بێ دابڕان له راگه‌یاندن كارم كردووه، به درێژایی 13 ساڵ كاركردن له سنووری پارێزگای كه‌ركوك روماڵی ده‌یان ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆكوژیی و ئۆپەراسیۆنی ئه‌منی هاوبه‌ش و كرده‌وه‌ی تیرۆرستیی و به‌ره‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕی داعشم كردووه، هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌م له مه‌رگ گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، ئێستاش په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان‌م له سلێمانی، ده‌رفه‌تی پێشكه‌شكاریی و بێژه‌ریم بۆ ره‌خساوه به‌ڵام هیچ كارێكی دیكه‌م له بواری میدیادا به جێگره‌وه‌ی په‌یامنێری یا هێنده‌ی په‌یامنێری به گرنگ نه‌زانیوه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو بواره‌ی دیكه گرنگ نه‌بن، نا به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاری په‌یامنێریدا تۆ راسته‌وخۆ به‌ر ئێش و ئازار و كێشه‌و گرفته‌كانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ویت، هه‌ر بۆیه په‌یامنێری بۆ من چێژه و په‌یامه.
هه‌ردی وتیشی، جگه له په‌یامنێریی حه‌زم له كاری سیاسیی و هونه‌ری نواندن هه‌یه، دەزانم دوو بواری زۆر له‌یه‌ك جیان، به‌ڵام ده‌توانی له رێگه‌ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت، له كۆتايیدا ده‌ڵێم په‌یامنێری ئه‌ركێكی یه‌كجار قورس و تاقه‌ت پڕوكێنه، پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام وشیاری زۆر‌و ئاگایی هه‌یه، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی مایكی به‌ده‌سته‌وه بێت په‌یامنێر بێت، وه‌ك ئه‌و له‌شكره په‌یامنێری ئێستا هه‌ن.
دیانا ئه‌حمه‌د