له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
هانس كریستیان ئه‌ندرسن نووسه‌رێكی دانیماركییه 2/4/1805 له شاری ئۆدنسه- دانیمارك له خێزانێكی زۆر هه‌ژار هاتۆته دنیاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ژارییه‌شدا باوكی هه‌وڵیداوه له ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری نزیكی بكاته‌وه و به‌پێی توانای خۆی بیبات بۆ شانۆگه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. دایكیشی ژماره‌یه‌كی زۆری چیرۆك و داستانی خه‌یاڵی بۆ ده‌گێڕایه‌وه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌رییان هه‌بوو له سه‌ری و هانیان دا شانۆیه‌كی بووكه‌ڵه له نێو ماڵه یه‌ك ژوورییه‌كه‌یاندا دروست بكات. چه‌ند بووكه‌دارینه‌یه‌كی به‌كارهێنا وه‌كو كه‌ساییه‌تییه‌كانی شانۆییه‌كی خه‌یاڵی كه له‌گه‌ڵیان ده‌دوا. دواتر زۆر هۆگری بینینی نمایشه‌كانی شانۆی پادشایه‌تی بوو له شاری كۆبنهاگن وه‌كو شانۆییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شكسپیر و سۆفۆكلیس و چه‌ندین بلیمه‌تی دیكه. له ده‌ستدانی دایك و باوكی وای له‌م نووسه‌ره كرد له ژیانێكی كاره‌ساتباردا بژی، ناچاربوو بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ر به‌منداڵی كاربكات، بۆیه له‌پیشه‌ی چنیندا كاری كرد و به‌ڕێكه‌وت چاوی به فرێدریكی شه‌شه‌م كه‌وت كه پادشای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دانیمارك بوو و پادشا زۆر گرنگی به‌و كوڕه لاوه‌دا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا و بڕیاری گرتنه ئه‌ستۆی تێچوونی خوێندنه‌كه‌ی دا و ناردییه به‌ر خوێندن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا و پێش چوونه به‌ر خوێندنی بنه‌ڕه‌تی نووسه‌ر یه‌كه‌م رۆمانی خۆی به ناوی تارمایی گۆڕێك له ناتوك- ه‌وه بڵاوكرده‌وه.
هاوشێوه‌ی هه‌موو بلیمه‌ته‌كانی دیكه له سه‌ره‌تادا كه‌سێكی شپرزه و مایه‌ی گاڵته‌جاری هاوڕێكانی بوو به‌هۆی باڵابه‌رزه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند تاوه‌كو هه‌ستی به‌بوونی خۆی كرد و بڕوای به تواناكانی هێنا و رووی كرده جیهانه خه‌یاڵییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی و له جیهانی راسته‌قینه دووركه‌وته‌وه. هه‌موو بایه‌خێكی خۆیدا به به‌سه‌رهات و چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان. یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره له جیهانی خه‌یاڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی پێش بیست ساڵی، به‌ڵام كه گه‌یشته قۆناغی دواناوه‌ندی یه‌كه‌م كاری خۆی نووسی، ئه‌ویش كارێكی رۆحسووكی خاوه‌ن ناونیشانێكی دوور و درێژبوو به‌ناونیشانی گه‌شتێك به‌پێ له كه‌ناڵی هۆڵمنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئاماجار، هه‌روه‌ها كتێبێكی گاڵته‌جاری و كۆمه‌ڵه شیعرێكیشی بڵاوكرده‌وه.
چیرۆكی بێچووه مراوییه ناشیرینه‌كه
له دوای ئه‌وه كتێبێكی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی گه‌شت بڵاوكرده‌وه كه تێیدا خه‌یاڵ و وه‌سفی گه‌شته‌كانی به‌قووڵاییه‌كی فه‌لسه‌فی خه‌یاڵییانه بۆ سروشت باسكرد بوو، بلیمه‌تی ئه‌ندرسن له كتێبی ئه‌لبوومێكی بێوێنه‌دا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت، له دوای ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی خه‌یاڵی بڵاوكرده‌وه. به‌ناونیشانی په‌رییه خنجیلانه‌كه‌وه ئه‌م گێرانه‌وه‌یه به‌ڕاستگۆترین كار هه‌ژمار ده‌كرێت له ده‌ربڕینی خه‌م و كاره‌ساته‌كانی هانسدا وه‌كو كه‌سێكی جیاواز له ده‌وربه‌ره‌كه‌ی، ئه‌م كاره باس له په‌رییه‌كی خنجیلانه ده‌كات كه كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت، چونكه ناتوانێت شازاده‌یه‌كی جوان بخاته داوی خۆشه‌ویستی خۆیه‌وه، هاوكات ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌ی هانس به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له ژیانیدا بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.
كاتێك ناوبانگی په‌یدا كرد له ئه‌وروپادا بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی ئینگلته‌رای كرد و سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌ی به‌ده‌ست هێنا دواتر چارلز دیكنز بانگهێشتی كرد بۆ مانه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته و له دوای ئه‌و ماوه‌یه‌دا دیكنز رۆمانی ده‌یڤید كۆپه‌رفێڵدی بڵاو كرده‌وه بۆیه گوترا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه دیكنز سروشی ئه‌و رۆمانه‌ی له هانس ئه‌ندرسنه‌وه وه‌رگرتووه.
*گێڕانه‌وه ئه‌و كاره داهێنه‌رانه‌یه‌یه موعاناتی هانس ئه‌ندرسنی لێوه‌ده‌رده‌كه‌وێت:
رێگای نووسین بۆ نووسه‌ری به‌هره‌دارهانس ئه‌ندرسن رێگایه‌كی فه‌راهه‌مكراو نه‌بوو، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك دژواری و ئاسته‌نگی هاته‌به‌رده‌م له‌و رێگایه‌دا و كاتێك له چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌باره‌ت به سه‌رگوزشته‌ی ژیانی پرسیاری لێكرا له وه‌ڵامدا گوتی:
چیرۆكی بێچووه مراوییه ناشیرینه‌كه بخوێننه‌وه، ئه‌و چیرۆكه باس له بێچووه مراوییه‌كی ناشیرین ده‌كات له‌لایه‌ن براكانییه‌وه خۆشه‌ویستی و بایه‌خی پێ نادرێت و له‌لایه‌ن گشت ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه‌شه‌وه به ناشیرین و ناپه‌سه‌ند سه‌یر ده‌كرێت و گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن و لێیده‌ده‌ن تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه به‌هار دێت ئه‌وسا بێچووه مراوییه ناشیرینه‌كه باڵه‌كانی ده‌كاته‌وه و وێنه‌ی خۆی له‌نێو ئاوێكدا ده‌بینێت كه ره‌نگی داوه‌ته‌وه وبووه‌ته قازێكی سپی هێجگار جوان ئیتر ده‌ست ده‌كات به خۆبادان و شانازیكردن به‌خۆیه‌وه له‌نێو ئاژه‌ڵه‌كانی هاوڕێیدا و سه‌رنجیان بۆلای خۆی راده‌كێشێت بۆیه هه‌موویان بانگی ده‌كه‌نه لای خۆیان تا ببێته هاوڕێیان و له‌گه‌ڵیاندا بفڕێت. له راستیدا سه‌رگوزشته‌ی ژیانی هانس ئه‌ندرسن هاوشێوه‌ی سه‌رگوزشته‌ی ژیانی بێچووه مراوییه ناشیرینه‌كه‌یه به‌جۆرێك یه‌كێك له ره‌خنه‌گره‌كان نووسیبووی ده‌یگوت: هه‌ر داهێنه‌رێك و هه‌ر شاعیرێك خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك چیرۆكه كه ئازاره‌كانی و رێژه‌ی ئه‌و شكستانه‌ی كه به‌ره‌و رووی بۆته‌وه روون ده‌كاته‌وه هه‌ر هه‌مان ره‌خنه‌گر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: به‌سه‌رهات ئه‌و كاره داهێنه‌رانه‌یه‌یه موعاناتی هانس ئه‌ندرسن ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ندرسن به‌رده‌وام بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی كنێبه‌كانیدا به‌و ئومێده‌ی ببێته رۆماننووس و شانۆكار ئه‌و هه‌میشه به‌رده‌وام بوو له نووسینی رۆمانه‌كانیدا تاوه‌كوبووه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك چیرۆكی به‌ناوبانگ له‌وانه: كچه شقارته فرۆشه‌كه- پێڵاوه سووره‌كان- په‌نجه بچكۆله‌كان- شازاده و ده‌نكه فاسۆلیاكه- سێبه‌ر و شاژنی به‌فر و چه‌ندین چیرۆكی دیكه كه بوونه به‌شێك له هۆشیاری گشتی و بوونه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌وره و بچووك و چیرۆكه خه‌یاڵ ئامێزه‌كانی به هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌وه تاوه‌كو كۆی كتێبه‌كانی گه‌یشته ژمارەیەکی زۆر و به ملیۆنه‌ها كتێبخانه رازێنراونه‌ته‌وه به‌م كتێبه نایابانه.
ساڵانه خه‌ڵاتی ئه‌ندرسن ده‌به‌خشرێته كه‌سه هه‌ڵكه‌وتووه‌كان، ئه‌م خه‌ڵاته به یه‌كێك له خه‌ڵاته مه‌زنه‌كان داده‌نرێت كه له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا ده‌به‌خشرێت و هه‌موو دوو ساڵ جارێك له‌لایه‌ن شاژنی دانیماركه‌وه ده‌به‌خشرێته نووسه‌رێك و شێوه‌كارێك.
ئه‌ندرسن گوتویه‌تی: به‌سه‌رهاته خه‌یاڵییه‌كانم هه‌ر وه‌ك چۆن بۆ منداڵانه له هه‌مان كاتدا بۆ گه‌وره‌كانیشه، منداڵان رووكه‌شی ئه‌و چیرۆكه خه‌یاڵیانه تێده‌گه‌ن و گه‌وره‌كانیش ناوه‌خنه‌كه‌ی تێده‌گه‌ن.
بۆیه وا ده‌ڵێت چونكه له چیرۆكه‌كانیدا هه‌ردوو ره‌گه‌زی ئامۆژگاری و چێژ وه‌رگرتنی به‌كارهێناوه. ئه‌ندرسن 4/8/1875 له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا مردووه. له دوای ئه‌وه‌ی بوو به نووسه‌رێكی به‌ناوبانگ و ناسراو له‌جیهاندا و له‌دوای خۆی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی له نێودڵی منداڵاندا به‌جێهێشت و رۆژی له‌دایكبوونی به رۆژی جیهانی كتێبی منداڵان هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌رچاوه:
www.alshariqa-althaqafiya.ae