چیرۆكی بینراو ئیشكردنه له‌سه‌ر هونه‌رێكی گرنگ كه ئه‌ویش وێنه‌ی جووڵاوه، ئه‌و وێنانه‌ی كه ده‌ستپێكی دنیای سینه‌ما بووه و له رێگای ئه‌و وێنانه‌وه چیرۆكێك گێڕدراوه‌ته‌وه. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه به هاوكاری كۆمه‌ڵێك له مامۆستاكانی كاری تێدا كردووه و گه‌یاندوویه‌تێ ئه‌م ئاسته‌ی وه‌كو كتێبێكی گرنگ بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م وێنه جووڵاوانه وه‌ك له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا هاتووه " ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا ده‌یخوێنیته‌وه، ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت بۆ خۆ ئاماده‌كردن، به‌رهه‌مهێنان، مۆنتاژی وێنه‌ی جووڵاو، شۆیه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، دۆكیۆمێنته‌رییه‌كان. بڵاوكراوه‌كان، یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان، سایته‌كانی ئینته‌رنێت، ڤیدیۆی گۆرانی و ئه‌نیمه‌یشن..." ئه‌م شێوازه له‌كاركردن و ئه‌م هونه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان چیرۆك و پێكهاته بینراوه‌كان دروست ده‌كات. ئه‌م ستایله چیرۆكی وێنه‌كانه چۆن ده‌خوێنرێته‌وه. سوودی ئه‌م كتێبه بۆ ئه‌وه‌یه فێرمان ده‌كات چۆن له وێنه‌كان بڕوانین و چۆن لێی تێبگه‌ین، هه‌موو وێنه‌یه‌ك له چیرۆكێك و بینراوێك پێكهاتووه، زۆر جار ده‌نگیشی له‌ته‌كدایه، بناغه‌ی ئه‌م هونه‌ره ئه‌م سیانه‌ن : چیرۆك، ده‌نگ، بینراوه‌كان.
ئه‌م كتێبه ئه‌و پێكهاته سه‌ره‌كییانه له‌یه‌ك ده‌داته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر و فیلمی سینه‌ماییه‌وه هه‌یه. كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م شێوازه له هونه‌ر بریتین له "مه‌ودا، هێڵ و شێوه، تۆن، ره‌نگ، جووڵه، ریتم، چیرۆك و پێكهاته‌ی بینراوه." نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه گرنگانه‌ی هونه‌ره‌كه به‌وردی زانیارییه‌كانی خستۆته روو و هه‌ریه‌ك له‌و خاڵانه‌ی به به‌شێك له كتێبه‌كه‌دا نووسیوه و به وردی شیكردۆته‌وه. تاوه‌كو خوێنه‌ر به وردی له‌م هونه‌ره حاڵی ببن.
چیرۆكی بینراو كتێبێكی قه‌باره ئه‌ستووره له دووتوێی 356 لاپه‌ڕه‌دایه و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای په‌خشی سه‌رده‌مه، بووس بلۆك نووسیوێتی و به‌ناز كه‌مال وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی.