سه‌ڵاح جه‌لال
چۆن زمانی پرسیار بدۆزینه‌وه؟ له كوێوه ده‌ستپێبكه‌ین؟ به‌چ زمانێك رۆمانی كه‌وتنه خواره‌ی رۆحی هه‌زاره‌ها زینده‌به‌چاڵی به‌ر ئاگر و خۆڵ و خه‌رده‌ل بنووسینه‌وه؟
چ كامێرا‌و وێنه‌یه‌ك ده‌توانێت ئه‌و دیمه‌نه نه‌بینراوانه‌مان نیشان بداته‌وه؟ وێنه‌ی ئه‌و ساوایانه وێنا بكاته‌وه به‌مژینی مه‌مكی وشكی دایكیانه‌وه چڵمی مه‌رگیان هه‌ڵده‌مژی، ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی له‌ناو هاواری تێزاباوی ده‌رووندا لاڵ ببوون، چ ئامێرێكی گه‌ردوونی ده‌بێت هاوار و گریان و لاڵانه‌وه و ده‌نگی مه‌رگه‌ساتی هه‌زاره‌ها جیابكاته‌وه و ئه‌و وێنانه بگرێته‌وه؟
ئه‌م مه‌نفای خۆڵینه‌ی خۆڵه‌په‌تانێی گیانی 182 هه‌زار مرۆڤی سڤیلی بۆ ئاسمانه‌كان هه‌ڵفڕاند، نووزه‌شیان به‌ڕه‌گ و تیره‌ی زه‌ویدا بڵاوبووه‌وه. ئه‌و فیلمه كتوپڕیانه‌ی به گه‌رده‌لوولی زه‌مه‌نه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كی داپۆشی و جیهانی سه‌رسام كرد نانووسرێنه‌وه، جیمیس یۆب و مانگی ده‌ستكرد و میكرۆسۆب وێنه‌ی نه‌گرتن و كاغه‌ز و قه‌ڵه‌م و ته‌كنه‌لۆژیا ناتوانن ئه‌و سیناریۆیانه وێنا بكه‌نه‌وه، به‌حه‌قیقه‌تی خۆیانه‌وه به‌بیستن و وێناكردنی فه‌لسه‌فییه‌وه به‌هۆكاری ته‌كنیكی گه‌ڕانه‌وه و ئامار و دابه‌شبوون و جێگۆڕكێ منی بیركه‌ره‌وه‌ی دیكارتیان گۆڕی بۆ ئێمه تواینه‌وه‌و ئێوه بیر بكه‌نه‌وه.
ئه‌م منه لێره گۆڕدرا، به‌مێژوو فه‌لسه‌فه‌ی جینۆسایدی سڤیله‌وه ده‌نگی منیان له‌بیركردنه‌وه‌ی خۆیانه‌وه خنكابوون به ئێمه‌ی بیركه‌ره‌وه له‌بیره‌وه‌ریدا تۆڕی ئاماژه و سونبلی نه‌مری.
گه‌له‌ری هێڵكاری عوسمان قادر ئه‌حمه‌د
زه‌مه‌نی نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كه له‌خوێن و رۆح و روانیندا ناونیشانیان ماوه، خومخانه و تیشكی ته‌لێكسی زه‌مه‌نێكی زینده‌به‌چاڵی مه‌رگه‌ساتی رژێمی خوێنڕێژی به‌عس بوو له نوگره سه‌لمان و بیابانی عه‌رعه‌ر كاروانی سه‌رده‌مێكی شووم.
له‌بری چاوی كامێرا‌و به‌شه‌كانی میدیا وێنه و فیلم و ڤیدیۆ و دیكۆمینتاری له‌چاوی هونه‌رمه‌ند عوسمان قادردا وێنا كران و به‌و ژانه سه‌خته‌وه توانی به‌كۆڵنه‌دان له رۆحه‌وه ئه‌و وێنانه له هێڵكارییه‌كانیدا بكێشته‌وه، به‌تێكه‌ڵاوبوونیان به‌ناخ و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤایه‌تییه‌وه، به‌جیهانیان بناسینێت. له وێنه‌ی ته‌عبیرییه‌كی هه‌ستیاره‌وه باس له گێڕانه‌وه‌ی ئازاری خه‌ڵك ده‌كات له یاده‌وه‌رییه‌وه بۆ وێنه بۆ ئه‌و وێنانه‌ی تر هیچ وێنه‌یه‌كیان بۆ نییه.
ئه‌م ژووره گه‌له‌ری هێڵكاری عوسمان قادر ئه‌حمه‌ده له به‌كره‌جۆ له‌گۆگڵ ماپڕجسته‌ر كراوه (studio gallery osman ahmed)
ئه‌و گه‌له‌رییه وێنه‌ی واقیعی مه‌رگه‌ساتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كێشایه‌وه، به‌پیشاندانی كاری هونه‌ری و ئه‌زموونی دۆكیۆمێنتكردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ. یه‌كه‌مین پێگه‌ی گرنگیدانه به هونه‌ری هێڵكاری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی.
فه‌زای ژووری هونه‌ری له روانینی من و تۆ و ئه‌وانه‌وه فراوان ده‌بێته‌وه بۆ سنووری بێكۆتایی، به‌ره‌و كوژاندنه‌وه‌ی رووناكی و بینین. ژوورێك فه‌زای جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و پانۆرامای بوون ده‌كات، یاخود چرۆی زیندووبوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌كانی تێكه‌ڵ به‌خۆڵ ده‌بنه‌وه به هۆمیرۆس و جارێكی‌تر هاوار ده‌كه‌ن.
چۆن بتوانین به وشه باس له پیرۆزییه‌كانی گه‌له‌رییه‌كی خۆبه‌خش بكه‌ین كه وێنه‌ی سه‌رده‌می مه‌رگه‌ساتی میلله‌تێك بكێشێت؟ چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو رۆحه هه‌ڵفڕیوه ببینه‌وه و بچینه ناو ئه‌م گه‌له‌رییه‌وه و سه‌یری وێنه هێڵكارییه‌كان بكه‌ین؟ ده‌بێت به شیعره‌كه‌ی سالمه‌وه چرایه‌كی رۆحی دابگیرسێنین:
(به‌حه‌یا بیره حزوور و به ئه‌ده‌ب سوجده به‌ره
خه‌ڵوه‌تی دولبه‌ره سالم ئیره مه‌یخانه نییه؟)
هونه‌ری هێڵكاری چییه؟
هێڵكاری هونه‌رێكی مین رێژكراوه، به‌و ره‌نگه ته‌له‌سكۆبه فیزیاییانه‌ی هه‌یه‌تی، له زمانی شاراوه‌ی فه‌زای وێنه‌ییدا ئێستا ده‌باته‌وه ناو رابردوویه‌كی ئاماده و رووداوه دڵته‌زێنه‌كان زیندووده‌كاته‌وه، رابردوویه‌ك ناتوانین لێی جیاببینه‌وه، له‌گه‌ڵ بیر و هۆش و هه‌ست و نه‌ستماندا تێكه‌ڵاو بووه. وه‌ك په‌لكه‌زیرێنه‌ی هونه‌ری به ره‌نگه‌كانییه‌وه فه‌زا ده‌گرێت و زمانی سیمۆلۆژی به‌ڕووی جیهاندا ده‌كاته‌وه، وێنه‌كان شارێكی رابردوو له روانیندا دروست ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه ئێمه‌ین، ئه‌وه باب و باپیرانن، ئه‌وه ئه‌و كاره‌سات و جینۆسایده‌یه له زه‌مه‌نێكدا كراوه بۆته هه‌وینی زه‌مه‌نه‌كان، به‌بێ كۆتایی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی ئاینده‌دا زیندووده‌بنه‌وه.
ئه‌م هونه‌ره زه‌مه‌نێكی درێژی له مێژووی جیهاندا و سه‌ره‌تا ریشه‌ی له زانسته‌كاندا هه‌بووه به وێنه‌ی دره‌خت و ره‌گ و ئه‌ستێره‌ناسی و دوایی هێڵكاری سه‌ركرده و پاشا‌كان و سه‌ده به‌سه‌ده فراوانتر بووه.
زیاتریش پێشكه‌وتنی زۆری له‌كه‌لتوری ئیسلامییه‌وه ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا به‌نه‌خشه‌سازی ده‌ستیپێكردووه و نووسراوه، له قورئانی پیرۆزدا كه‌لتورێكی گه‌وره‌یان به‌جێهیشت، هه‌تا ئه‌م شێوه كه‌لتووره ئیسلامییه له مۆزه‌خانه و كتێبخانه‌كانی جیهاندا پارێزراون، زیاتر له 124 هه‌زار هێڵكاری له شاری ئه‌سته‌نبوڵدا هه‌یه و له میسر و تونس و مه‌غریب و هیندستان و ئێران و زۆربه‌ی وڵاتانی تری جیهانیشدا دانراون. هه‌تا ئێستا زیاتر جێگه‌ی بایه‌خن (ئه‌لایسیسكۆ) هه‌وڵدانی گرنگی زۆر ده‌زگای نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی جیهانی ئیسلامی و یۆنسكۆیه بۆ پاراستنی هه‌مو هێڵكارییه‌كان.
ئه‌م هونه‌ره‌یش جیاواز له هونه‌ره‌كانیتر، لای هونه‌رمه‌ندانی ئیسلام زۆر پێشكه‌وت و داهێنانیان تێداكرد، له رێی رازاندنه‌وه‌ی ره‌نگی ئاڵتوونی و ره‌نگه‌كانی تره‌وه جوانی ئه‌م هێڵكارییه‌یان گه‌شه‌پێدا بۆ وڵاتانی تر گوازرایه‌وه. یه‌كه‌م جاریش خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (موسته‌نسر بللا) له ساڵانی ( 302-366 كۆچی) نوێنه‌ری خۆی ناردووه بۆ رۆژهه‌ڵات بۆ كڕینی پێویستی ئه‌م هونه‌ره و كۆمه‌ڵه‌یه‌كیشی بۆ نووسه‌رانی ئه‌م هونه‌ره كردۆته‌وه. هه‌موو هێڵكاران و وێنه‌گران و نووسه‌رانی گرتۆته‌وه و چالاكی و گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه.
سه‌ره‌تایش هێڵكارییه‌كان زیاتر له زه‌خره‌فه و یه‌كه‌ی نه‌خشه‌كێشانی جیاواز له زه‌خره‌فه‌ی رووه‌كی و نووسراوه‌ی ئه‌ندازیاری منمنمات و وێنه و شێوازی تر ده‌ستیپێكردووه. به‌ده‌ست له‌سه‌ر كاغه‌ز یان گه‌ڵای زه‌ل یان لاپه‌ڕه و سیرامیك و شووشه و منمنماته‌وه دروستكراوه.
له كۆندا دیاریكردنی مانای هێڵكاری له ته‌نه‌كاندا یان شێوه‌كاندا هه‌ڵگری ئه‌وه بووه واتای هێڵكاری نزیك ده‌بووه‌وه له‌و واتایانه‌ی ئاسانن. به‌ڵام له چه‌رخی نویدا هێڵكاری له ده‌رفه‌تی هونه‌ریدا دیاریده‌كرێت، له ره‌نگه‌كانی ته‌ڵایی وه‌ك زه‌یتی و تامبراو ئه‌كریلیك و مۆمی تواوه و فرمێسك و رۆنه پێكهاته‌ییه‌كان. زیاتر فڵچه‌ی ره‌نگكردن و چه‌قۆ و سكب و په‌ڕ به‌كارده‌هێنرێن.
هونه‌ری هێڵكاری ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بوو بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به هونه‌ری شێوه‌كاری، له چه‌رخی نۆزده‌دا وه‌ك هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ ناسرا، وه‌ك به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی تابلۆ داده‌نرێت، له ره‌نگه ئاوییه‌كان و هه‌موو شێوه‌كانی باستیل و یان قه‌ڵه‌مدانی مۆم بن.
وشه‌ی وێنه‌گرتن واتایه‌كی دیاریكراو و فراوانی هه‌یه، به‌گشتی هێنانی وێنه‌ی فیكرییه له هۆكاره دروستكراوه‌كانه‌وه، دیسان وێنه واتایه‌كی فراوانتر دیاری ده‌كات، به‌گشتی هێنانێكی ئاڵۆزه ئه‌گه‌ر دروستكراو یان سروشتی یان خه‌یاڵ كراوبێت، وێنه‌ی زیهنی بن یان وێنه‌ی خه‌یاڵی یان مه‌جازی بن، وێنه‌گرتنی ئه‌و خه‌یاڵكردنه‌یه بۆ ئه‌دای وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی، كامێرا وێنه‌یه‌كی فیكری یان جووڵاو وێنه ده‌گرێت له رێی ڤیدیۆوه ده‌بێت. وشه‌ی وێنه به وشه‌ی فۆتۆگرافییه‌وه ده‌لكێت شێوه‌ی وێنه‌كه دیاریده‌كات.
هونه‌ری هێڵكاری له ناواخنی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌وه له ماوه‌ی هونه‌رییه‌وه خراوه‌ته سه‌ر هونه‌ری ته‌شكیلی و واتای فه‌رهه‌نگی بۆ هێڵكاری (الرسم) ناونراوه. هێڵكاری به به‌كارهێنانی پێكه‌وه لكاندن و پێكهاته‌یی الفسیفسا‌و (مۆزاییك ره‌نگاڵه‌یی) و كۆلاج و شووشه‌یی المعشق، به‌ڵام هێڵكاری له زه‌مانی جێماوه‌یه‌كی زیاده‌ڕۆییه له دیاریكردنی ئه‌ركی جێماوه‌كه و له‌سه‌رته‌خته‌كان ناو ده‌نرێن به‌لابردنی جێماوه ده‌ستنووسه‌كه به‌به‌كارهێنانی فه‌زا.
عوسمان ئه‌حمه‌د قادر كییه؟
كاره‌كته‌ری كاره‌ساته سه‌خته‌كانی ئه‌نفال و تاریكی ئه‌و رۆژگارانه‌یه له شه‌پۆلی توانه‌وه‌ی رۆح و جه‌سته‌دا به دووربینێكی ته‌لێكسی ئه‌فسانه‌ییه‌وه چاوی له‌و وێنه ترسناكانه بوو زرێپۆش و ستوونی ئۆتۆمۆبیله سه‌ربازییه‌كان به‌زه‌بری چه‌ك منداڵ و ژن و ساوا و شیره‌خۆره و پیر و لاویان ده‌پێچایه‌وه و راپێچیان ده‌كردن بۆ ناو زیلی سه‌ربازی، ئه‌و وێنانه هه‌ر له روانیندا نین كاتێك تێكه‌ڵ ده‌بن به چیرۆك و رۆمان و ئۆپێرا و موزیكی جۆرا و جۆر له وشه و رسته و هاواری ناخ و ته‌قینه‌وه‌ی ده‌رووندا وه‌ك بوركانێك له‌و چركه‌ساتانه‌ی به‌ره‌و مه‌رگ ده‌برێن، ئه‌و فیلمه ترسناكانه‌ی ره‌وی ئه‌و رێبوارانه‌ی مه‌رگ بوون له فیلمه‌كاندا جێگه‌یان نابێته‌وه، چۆن شه‌رواڵ و مرادخانی و جلی ژنانه‌ی كورده‌واری به تێكه‌ڵی گه‌رده‌لوولی ته‌پوتۆزی ئه‌و سوپا بێشوماره‌وه بڵاو ده‌بوونه‌وه و تێكدانی گوند و خانوبه‌ره‌و ره‌زوباخ و هه‌موو شوێنه‌وار و پاشماوه‌یه‌ك ده‌سووتێنران و هه‌زاران سڤیل كرانه خۆراكی زیندووی تاریكترین زه‌مه‌ن و بوون به فۆرمێكی سروشتی و سروشیان ده‌دا به بینه‌ران.
ئه‌م وێنه و فیلمه سینه‌ماییانه له شه‌پۆله‌كانی بوونه‌وه دێن تێكه‌ڵی هه‌ست و نه‌ست ده‌بن، كێ ده‌توانێت جارێكی تر وێنایان بكاته‌وه؟
ئه‌وه ئه‌و ده‌فته‌ره ونه‌ی مێژووه (عوسمان ئه‌حمه‌د قادر) له‌بری كامێرا و هه‌موو هۆكاره‌كانی میدیا بوو به‌ده‌ریالووشی ئه‌و فیلم و وێنانه. هه‌ڵمژینی كیمیایی و بۆنی بارووت و ئاسن و فیشه‌ك و خوێن و عاره‌ق و شه‌ونخونی رۆژانی مه‌رگه‌سات بوون به‌هه‌وێن و خامه‌ی خاوی واقیعی و روانین و هه‌ست و نه‌ستی به‌وێنه‌ی ئه‌نفال مۆمیا ببوو. وه‌ك وێنه‌ی كۆتایی بوون تابلۆی مه‌رگه‌ساتیان كێشاوه وه‌ك چاودێری هه‌موو رووداوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆله پیشمه‌رگه گیانبازانه‌دا گه‌ڕاوه و وێنه‌ی رۆحی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌یان به‌چاو گرتووه و له رۆحدا شۆردوویانه‌ته‌وه به وێنه و فیلمی تراژیدی جینۆسایدی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك. سه‌رتاپای سێكچ و كانڤاس و كارتۆن و ماتریاله‌كانی تریان داگیركردووه و ژینگه بۆته فۆرمێكی شێوێنرا و هه‌وڵی زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته بێگیانانه ده‌دات چۆن زینده به‌چاڵكران؟
هونه‌رمه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بێچه‌ك بوو
ئه‌و وێنانه‌بوون به مۆمیای كاره‌ساته‌كان و كامێرایه‌كی خۆكردیان دروستكرد له روانینی و نیگای هونه‌رمه‌ند له‌تافی لاوی‌دا بووه به‌كامێرا.
ئه‌و رۆژانه هونه‌رمه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بێچه‌ك بووه، له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كی سلێمانی، وه‌ك موروویه‌كی ئاوداری چاخه‌كان ویستویه‌تی ره‌شه‌باو گه‌رده‌لوولێكی گه‌ردوونی هه‌ڵبكات و ئه‌و رژێمه دیكتاتۆره بڕوخێنێت، رۆژانه به‌فرمێسك چاوی شتووه و گریه و هاواری له ناخیدا كردۆته بوركان و بڕیاریداوه ئه‌و فیلمانه وێنا بكاته‌وه و به جیهانیان بناسێنێت.
به‌و هیوایه‌وه له قه‌ندیله‌وه بۆ به‌شی راگه‌یاندن ده‌گوازرێته‌وه له سه‌قز له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی تری وه‌ك (ره‌مزی قوتبه‌دین) و (رێبوار خالید) و (رێبوار سه‌عید) ده‌ست به كاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌كه‌ن. وه‌ك كارمه‌ند له گۆڤاری ره‌نگاڵه و كه‌لتور له به‌شه ئه‌لبومه‌كانیان هێڵكاری بڵاوده‌كاته‌وه. له شاری سه‌قزیش به‌مامۆستای هونه‌ر دامه‌زراوه، به‌و هۆیه‌وه ناسنامه‌ی بۆ دروستكراوه و توانیوێتی بڕوات بۆ هه‌موو شاره‌كان و چالاكی بكات و په‌یوه‌ندی به‌گه‌له‌رییه‌كان و دام و ده‌زگاكا هونه‌رییه‌كانه‌وه بكات. بیرۆكه‌ی دیكۆمینته‌ری له‌سه‌ر كه‌مپی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه له زێوێ نزیك سه‌قز ده‌كاته‌وه. له تارانیش پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به منداڵانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه و هونه‌رمه‌ند (عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق) وێنه‌ی پێشانگاكه ده‌گرێت، ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌بێته شوناسێكی گرنگ بۆ كورد، له گۆگڵ بڵاوده‌بێته‌وه و زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت، دوای ساڵانێكی زۆر دواجار پڕۆڤیسۆر زیلان فه‌ره‌نسی په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌ند (عوسمان قادر)ه‌وه ده‌كات به مه‌به‌ستی دانانی كتێبێك له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی جه‌نگ له‌چاوی منداڵانه‌وه كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر منداڵ له سه‌د ساڵی رابردوودا.
له‌و كاته‌یشدا ئێرانیش له رێی (حسێن سنجاری) نوێنه‌ری یه‌كێتییه‌وه له تاران دانیشتنیان له‌گه‌ڵ كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه رژێمی سه‌دام بۆ چه‌واشه‌كردنی رای جیهانی ده‌یه‌وێت حكومه‌تی ئێرانی پێ تاوانبار بكات و به‌م كاره هونه‌ریانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه سفر ده‌بێته‌وه و جیهان ده‌زانێت تاوانباری سه‌ره‌كی رژێمی عیراقه.
به‌و مه‌به‌سته‌یش وێنه و تابلۆ و هێڵكارییه‌كانیان به‌ملیۆنانی لێ چاپ بكرێت و ژێر نووسی به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر چاپ بكه‌ن و له رێگه‌ی كونسوڵ و گه‌رییه‌كانیانه‌وه به جیهاندا بڵاو بكرێنه‌وه و په‌یمانیشیان ده‌ده‌نێ هاوكاریان بكه‌ن هه‌تا بچنه وڵاتانی ئه‌وروپی. ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌ڕه‌خسێنێت، هه‌تا دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی فه‌ره‌نسا هه‌ڵده‌بژێن و ئه‌میش سوید، به‌هۆی شانسه‌وه ئه‌وان فیزه وه‌رده‌گرن و ئه‌م ده‌مێنێته‌وه.
رێبوار سه‌عید و مامۆستا نازم و ره‌مزی قوتبه‌دین و ئه‌بو شه‌هاب ده‌گه‌نه پاریس. رێبوار سه‌عید و ره‌مزی قوتبه‌دین پێشانگا ده‌كه‌نه‌وه به‌ئاماده‌بوونی مام جه‌لال و فرانسۆ میته‌ران، مام جه‌لالپرسیاری لێ كردوون عوسمان بۆچی نه‌هاتووه؟ كاتێك هۆكاره‌كه‌ی زانیوه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه بچێته سوریا.
به‌ره‌و سوریا ده‌چێت له دیمه‌شق چاوی به مام جه‌لال ده‌كه‌وێت و له رێی ناوه‌ندی رۆشنبیری كوێته‌وه له هوتێل شیراتۆن پێشانگایان بۆ ده‌كاته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و زیاتریش زۆربه‌ی كاره‌كان هی ئه‌و بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا تابلۆی هاوڕێكانی شاخ و ئاواره‌یی ئێرانیشی نمایشت كردووه. مام جه‌لال وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی بووه، له‌و كاته‌یشدا نوێنه‌ری یه‌كێتی ئاگادار ده‌كات به‌په‌له كاری بۆبكه‌ن هه‌تا بچێته له‌نده‌ن.
له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا تابلۆكانی داده‌نرێت
دوای ئه‌وه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌رێتانیا نیشته‌جی ده‌بێت و له رێگه‌ی تابلۆكانییه‌وه ده‌ناسرێت و له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به مێژووی ئه‌وروپی له‌سه‌ر جه‌نگ به‌شداری ده‌كات و هه‌وڵده‌دات كاره هونه‌رییه‌كانی بچنه بواری توێژینه‌وه و ئه‌كادیمییه‌وه و ده‌ست به خوێندنی ماسته‌ر ده‌كات به‌ناونیشانی (یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆم له جه‌نگدا) ده‌توانێت رێچكه‌ی خۆی له هێڵكاریدا بدۆزێته‌وه. هه‌تا تابلۆكه‌ی له ژووری ولیم تێرنه‌ر هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی به‌ریتانی و جیهان داده‌نرێت. له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا تابلۆكانی داده‌نرێت و ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه له هونه‌ری هێڵكاری. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌واڵی پێده‌ده‌ن له مۆزه‌خانه‌ی (جه‌نگی ئیمپریالی به‌ریتانی) له‌گه‌ڵ دو گه‌له‌ری تردا بایه‌خیان پێداوه‌و دانراوه.
دوای ئه‌وه زۆریان هانداوه له یاده‌وه‌ری خۆی ده‌ربچێت بۆ یاده‌وه‌ری نیشتمان، به‌و مه‌به‌سته‌وه ده‌ست به دیكۆمێنتكردنی قوربانییه‌كانی ئه‌نفال ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له نوگره سه‌لمان رزگاریان بووه، له ماوه‌ی پێنج ساڵدا تێزی دكتۆراكه‌ی ته‌واو ده‌كات به‌ناونیشانی (دۆكیۆمێنتكردنی یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌نفال به‌هێڵكاری) به زیندووكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری پانزه كه‌سی رزگاربووی ئه‌نفال.
وێنا كردنی ئازار و زوڵم
له زانكۆی پر برس له ئۆسترالیا رێزلێنان و بڕوانامه‌ی باشترین هونه‌رمه‌ندی وه‌رگرتووه كاری كردبێت له‌سه‌ر وێنا كردنی ئازار و زوڵم و سته‌مدیده له جه‌نگدا.
له‌دوای پانزه ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌ریتانیاوه به‌و هیوایه‌ی خه‌ونی بیست و سێ ساڵ ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری بكاته‌وه ببێته جێگه‌ی وتوێژ و نیشاندانی كاره‌سات و جینۆساید و ئه‌نفاله‌كانی گه‌لێكی ژێر ده‌سته. په‌یامێك له رێی هێڵه‌كانه‌وه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی مه‌رگه‌ساته‌كان و زیندووكردنه‌وه‌ی به‌های جوانی له فۆرمێكی سه‌رده‌میانه‌ی وێنه‌ی هونه‌ریدا، له‌م ستۆدیۆ گه‌له‌ریه‌دا نیشان بداته‌وه. هه‌تا له رووی مێژوییه‌وه بمێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده. مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆژی بكاته ناوه‌ندێك نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد بخاته به‌رده‌می جیهان، وه‌ك ئه‌و پڕۆژه تایبه‌تیانه‌ی له به‌یه‌ك گه‌یشتنی كه‌لتوره‌كان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی جیهانیدا به هاوبه‌شی كردوویه‌تی. هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه لای كه‌سانی رۆشنبیری ره‌سمی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه بووه به‌خه‌ونی زڕو به‌ناچاری خۆی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كرده‌وه.
ئه‌م هێڵكارییانه وێنه ته‌عبیرییه‌كی هه‌ستیارن له هه‌موو زه‌مه‌ن و گۆڕانێكی هونه‌ریدا نوێن، له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و ناخ و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌بنه تازه له‌دایكبوویه‌ك، ده‌بنه زمانی وه‌رگێڕانی خه‌ون و هیوا و ئازار و ژانی مرۆڤایه‌تی به‌بێ جیاوازی، پێكهاته‌ی تیشكی فیزیایی و تووره‌كه‌ی گه‌ردوونی شتنه‌وه‌ی فۆتۆی هه‌زاران هه‌زار وێنه‌ی ته‌لێكسی جه‌سته‌یی ئه‌و مرۆڤانه‌یه پێكه‌وه له‌ساتێكدا زینده‌به‌چاڵكران، له وێنه‌یه‌كه‌وه گڕكانێكی گه‌ردوونی ده‌رده‌خات، له فه‌زای ناشێوه‌یی روانینه‌وه كراونه‌ته‌وه به‌هێڵكاری و له‌م ژووره‌دا به واقیعی وێنه‌ییه‌وه جارێكی تر به‌ئاماژه و نیشانه و ئیقونه‌ی زه‌مه‌نی سفره‌وه دوا فیلمی جیهان ته‌واو ده‌كه‌ن.
یەکێک لە تابلۆکانی عوسمان قادر ئەحمەد