بەهۆی وێنەی سەر پاسپۆرتەکەیەوە، گەشتەکەی لەدەست دا

06:19 - 2023-06-01
هەمەرەنگ
140 جار خوێندراوەتەوە

هاووڵاتیەکی ئەمریکی کاتێک ویستویەتی لە فڕۆکەخانەی ئیستەمبوڵەوە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، بەهۆی وێنەی سەر پاسپۆرتەکەیەوە نەیانهێشتووە لە کاتی خۆیدا گەشتەکەی بکات.
ئەشیلا ماری، تەمەن 30 ساڵ لە تۆمارێکی ڤیدۆیدا کە خۆی بڵاویکردۆتەوە، باسی لەوە کردووە کاتێک ویستویەتی لە فڕۆکەخانەی ئیستەمبوڵەوە بگەڕێتەوە بۆ لۆس ئەنجلوس، بەهۆی ئەوەی وێنەی سەر پاسپۆرتەکەی لە خۆی نەچووە، بانگیانکردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەهۆی ئەوەشەوە گەشتەکەی لە دەستچووە و ناچار بووە تیکتی دیکە بکڕێت.
ئەشیلا وتوشیەتی کە کاتێک وێنەی پاسپۆرتەکەی گرتووە، ماکیاجی زۆر کردووە، بەڵام کاتێک لە گەشتدا بووە، هیچ ماکایجی پێوە نەبووە و بەهۆی ئەوەوە، نەیان ناسیوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان