کچە فڕۆکەوانێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی سابرینا جۆنسۆن، لە ڤیدیۆیەکدا باس لەوە دەکات کە بۆچی نابێت لێزەر بگیرێتە فڕۆکە و بەکارێکی مەترسیدار ناوی دەبات.
ئەو کچە فڕۆکەوانە ئاماژە بەوە دەدات کە کاتێک لێزەر دەدەیت لە فڕۆکە، فڕۆکەوان تووشی نەبینی و کوێری دەکەیت و مەترسی لەسەر فڕۆکەکە و سەرنشینەکانیش دروستدەکەیت، بەتایبەتیش لە شەواندا کە تیشکەکە بە شاشەکەدا بڵاودەبێتەوە و بینین ئەستەم دەکات.
بەوتەی ئەو کچە فڕۆکەوانە، لێدانی لێزەر لە فڕۆکە لە ئەمریکا بەتاوانێکی فیدراڵی ناودەبرێت و ئەگەر هەیە تا پێنج ساڵ بچێتە زیندانەوە.