یەک/
ئەحلام مستەغانمی هێرش دەکاتە سەر پیاوان و ژنان هۆشیار دەکاتەوە خۆیان لە پیاوان بەدوور بگرن، کەچی خۆی چوار دانە شووی کردووە!
دوو/
مەحمود دەروێش لە شیعرەکانیدا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، کەچی خۆشەویستەکەی ئیسرائیلی بوو!
سێ/
موتەنەبی خۆی هەڵدەکێشێت و دەڵێت شمشێر و مەیدانی جەنگ دەمناسن، کەچی کاتێ رێگر هاتنە رێگەی و کوشتیان ئەوەندە ترسنۆک بوو نەیوێرا شمشێرەکەی هەڵکێشێت و بەرگری لە خۆی بکات!
چوار/
دیل کارنگی کە کتێبی (واز لە نیگەرانی بێنە و ژیانت دەستپێبکە) ی نووسیوە، خۆی کوشت!
پێنج/
جان جاک رۆسۆ چەند کتێبێکی لەسەر پەروەردە نووسیوە، کەچی مناڵەکانی خۆی ناردۆتە هەتیوخانە!
هەموو شتێک بخوێنەرەوە، بەڵام باوەڕ بە هەموو شتێک مەکە، دنیا پڕە لە درۆ و دەلەسە.
لە ئنستاگرامەوە،
خونچە.