خیانەت لە متمانەی خەڵک مەکە

12:25 - 2023-06-03
هەمەرەنگ
240 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە چیرۆکە جوانەکانی مەسنەوی مەلانای رۆمی ئەم چیرۆکەیە:
مەولانای رۆمی باسی پیاوێک دەکات کە بە کەرەکەیەوە خۆی دەکات بە گوندێکدا، کابرا دەیەوێت بچێت بۆ حەمام، رەشمەی کەرەکەی دەداتە دەست پیاوێک، لەبەرئەوەی تاریک و لێڵی بەیانییە، پیاوەکە روخساری جوان دیار نییە.
کابرا دەچێتە حەمام و دەگەڕێتەوە، سەیر دەکات رەشمەی کەرەکەی داوەتە دەست، یەکەم دزی گوندەکە، دەست دەکات بە هاتوهاوار، دزەکە دەڵێت بۆچی هاتوهاوار دەکەیت. 
کابرا دەڵێت: ئەی دزی ناموبارەک بەتەمایت کەرەکەم بدزیت وا رەشمەکەی بە دەستی تۆوەیە. دزەکە دەڵێت:
 بابە تۆ خۆت رەشمەی کەرەکەت داوەتە دەستی من، منت لە کارو کاسپی کردووە بۆ ئەوەی ئاگام لە کەرەکەت بێت، هێشتا تۆش قسە دەکەیت. پیاوەکە دەڵێت: مەگەر تۆ دزێکی بەناوبانگ نیت، ئەی چۆن کەرەکەمت نەدزیوە. 
دزەکە دەڵێت:
 من دزی ماڵ و سامانی خەڵکم، دزی باوەڕ و متمانەی خەڵک نیم، تۆ متمانەت بە من کردووە، چۆن خیانەت لەو متمانەیە دەکەم.
مەولانا دەڵێت: خیانەت لەو کەسانە مەکە کە باوەڕ و متمانەیان پێتە.

لەئنستاگرامەوە،
خونچە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان