کڵێسای کلدانی

02:56 - 2023-06-03
هەمەرەنگ
149 جار خوێندراوەتەوە

 کڵێسای گرتنەوەی مەریەمی پاکیزە - شەقڵاوە
📸: دەرباز ستار 

کڵێساکە لەسەر لووتکەی گردێک دروستکراوە و رووی لە شەقڵاوە کردووە.
کڵێساکە بە پێی نەریت و شێوازی کۆن بەبەرد دروستکراوە، بە وردی نازانرێت کەی دروستکراوە، هەر لە سەرەتای ئایینی مەسیحییەوە لە ناوچەکەدا هەبووە و 
 دوو دەرگای هەیە، یەکێکیان لە رۆژهەڵاتەوە و ئەوی دیکەیان لە رۆژئاواوە.
- یەکەم جار کە کڵێساکە نۆژەن کرایەوە لە ساڵی 1852ی زایینی لەلایەن قەشەکانی شەقڵاوە، وە لە ساڵی 1962 دووبارە نۆژەنکرایەوە، و کارکردن لە سەری  ساڵی 1965 لە سەردەمی قەشە فرانسیس شێر کۆتاییهات.
- رووبەری گشتی 900 مەتر چوارگۆشەیە، هەروەها باخچەیەكی چوارگۆشە لەناو کڵێساکەدا هەیە.
رووبەری هۆڵی  کڵێساکە 400 مەتر چوارگۆشەیە.
- دوایین ئاوەدانکردنەوەی کڵێساکە لە ساڵی 2006 بووە لە سەردەمی قەشە سەرەکییەکەی جاکۆب شێر.
- خانوویەکی تێدایە بۆ قەشە کە رووبەرەکەی نزیکەی 150 مەتر چوارگۆشەیە، کە لە دوو نهۆم پێکهاتووە، هەروەها ئەشکەوتێکی تێدایە کە رووبەرەکەی نزیکەی 4 مەتر چوارگۆشەیە.







بابەتە پەیوەندیدارەکان