چوار باندی فرۆشتنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەستگیرکراون

03:02 - 2023-06-03
کوردستان
152 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەر لە  دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەستگیرکراون.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 8:30ی بەیانی لە هەموو کۆمپانیاکان ئینتەرنێت دەوەستێت، ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوەش وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە دەزانین لە چ هۆڵێکە و هیچ چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە".
دڵشاد عومەر وتوشیەتی، "پێش تاقیکردنەوەکان چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکرابوون، هەفتەی رابردوو یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا".

بابەتە پەیوەندیدارەکان