كۆریای باكوور: بەردەوام دەبین لە هەڵدانی مانگی دەستكردی سیخوڕی

02:42 - 2023-06-04
جیهان
211 جار خوێندراوەتەوە

كیم یۆ جۆنگ، خوشكی كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور نیگەرانی خۆی دەربڕی لە ئەنجومەنی ئاسایش، كە رەخنە لە مومارەسەی مافە سیاسییەكانیان دەگرێت.
خوشكی سەرۆكی كۆریای باكوور دەڵێت، هەڵدانی مانگی دەستكرد بۆ بەرگریكردنە لە خۆمان لەبەرامبەر هەڕەشەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیدا، سوێندیشی خوارد بەردەوام دەبن هەڵدانی مانگی دەستكردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان.
سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان