بەڕێز/ خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان
بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردووكاك مستەفا فەرمان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین كاك مستەفا فەرمان، مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم پرسە، هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێكۆشەر و ماندوونەناسەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین، لەدەستدانی كۆچكردوو نیگەران و دڵتەنگی كردین، داواكارین رۆحی بەرزەفڕی كۆچكردوو شادبێت و جێگەی بەهەشت بێت.
دەخوازین ئەمە كۆتا ناخۆشی خۆتان و بنەماڵەكەتان بێت.
دروود بۆگیانی پاكی كاك مستەفا فەرمان و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی كوردستان.
باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی