حسێن عەلی
ئێواره‌ی رۆژی یەکشەممە 4/6/2023، له یاریگای یانه‌ی شۆریجه لە کەرکوک، بەئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان ئاسۆ مامه‌ند كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دین و ستران عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سیروان كوێخا نه‌جم ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌رزشی و حكومی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی ساڵیادی دامه‌زراندنی (ی.ن.ک)، به دوا یاریی خولی تیپه میللییه‌كانی کەرکوک، كۆتاییان به چالاكییه‌كانی هه‌فته یادەکە هێنا.
له دوا یاری خوله‌كەدا هه‌ردوو تیپی (زانكۆ و فرمێسك) رووبەڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه له كاتی یاساییدا به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك ته‌واو بوو، دواتر بەلێدانی پەنالتی یه‌كلاكه‌ره‌وه، تیپی زانكۆ 3-2 یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بوو بە پاڵەوانی خولەکە، دواتر له رێوڕه‌سمێكی شایستەدا خه‌ڵات به سه‌ر هه‌ردوو تیپدا دابه‌ش كرا.
هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند له وته‌یەكیدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران، پەرۆشی و جۆش وخرۆشی جه‌ماوه‌ری كه‌ركوكی سه‌وزپۆش له رۆژی 1/6/2023 دا خستەڕوو كه هه‌زاران کەس به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی بارەگای مه‌كته‌بی سیاسیان له كه‌ركوك كرد.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا هه‌ڤاڵ سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دین وتی: وه‌ك چۆن به چەند چالاكییه‌كی وه‌رزشیی فراوان هه‌فته یاده‌كه‌مان ده‌ستپێكرد، به هه‌مان شێوه بەم چالاكییە وه‌رزشییە كۆتایی پێدەهێنین و سوپاسی سه‌رجه‌م ئەو لایه‌ن و كه‌سایەتییانه ده‌كه‌ین كه به‌شداربوون.
شایانی باسە لیژنەی سەرپەرشتی ئەم هەفتە وەرزشییە بریتی بوون لە سامی هەورامی ئه ندامی بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەزا حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزشی مەڵبەندی کەرکوک و حەربی خالید سەرۆکی نوێنەرایەتی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزشی مەڵبەند.