دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، پێشوازیكرد لە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پتەوی پەیوەندییەكانی عیراق و سوریا كرد، لەگەڵ پێویستی بەهێزكردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا، هەروەها درێژەدان بە راوێژی سیاسی و هەماهەنگیی هەڵوێستەكان سەبارەت بە پرسە هاوبەشەكان لە ناوچەكە و جیهاندا.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی سوریا، ئاماژەی بە ویستی سوریا كرد بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی برایانە وكاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات و گەلدا.