ریاز و واشنتۆن داوای ئاگربەستی نوێ لە سودان دەكەن

09:33 - 2023-06-05
جیهان
150 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەكشەممە، سعودیە و ئەمریكا داوایان لە سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا كرد، رێكبكەون لەسەر ئاگربەستێكی نوێ و بە شێوەیەكی كاریگەر جێبەجێی بكەن، بە ئامانجی وەستاندنی هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی نێوانیان.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، كە ریاز و واشنتۆن ئامادەن و ئارەزووی درێژەدان بە گفتوگۆكان دەكەن لەگەڵ وەفدەكانی سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەفدەكانی هێزە چەكدارەكانی سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا، هێشتا لە شاری جدە ئامادەن، سەرەڕای راگرتنی گفتوگۆكان و كۆتاییهاتنی ئاگربەستی پێنج رۆژە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە: سعودیە و ئەمریكا ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە رەسمییەكان لە نێوان وەفدەكانی سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا، كە پێویستە بەرپرسەكانیان جاڕنامەی جدە (11ی ئایار) جێبەجێ بكەن بۆ پابەندبوون بە پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل لە سودان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان