لە عەرەبییەوە: دیانا ئه‌حمه‌د
بێكاری یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كانیشی چه‌ند لایه‌نه‌یه، له رووی ده‌رونییه‌وه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ر تاقه‌تی ژیانیشی نه‌مێنێت، به‌هۆی بێكارییه‌وه روو له شتی خراپ كاری خراپ تر ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگه به گه‌وره‌ترین كێشه داده‌نرێت. بێكاری واته نه‌بوونی كار بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن و توانای كاركردنیان هه‌یه، هه‌ر رۆژێك بۆ ئه‌و مرۆڤه پشووه به‌ڵام چ پشوویه‌ك پشویه‌كی بێ سوود و كات به‌فیڕۆدان، زاراوه‌ی بێكاری بۆ دۆخی ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه كارێكیان نییه و وه‌ك به‌شێك له هێزی كار، ناتوانن بژێوی خۆیان په‌یدا بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كاراشیان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگادا.
بێكاری له رووی سیاسییه‌وه به وه‌ستانی كار یان نه‌بوونی توانا له ده‌وڵه‌تدا بۆ دامه‌زراندنی هێزی كار پێناسه ده‌كرێت و هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئابووری له‌ناو پیشه‌یه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی دیاریكراودا، سیاسه‌تی هه‌ندێك حكومه‌تیش وایه كه ده‌ست وه‌رنادات له ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كاردا و لێی ده‌گه‌ڕێ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان و كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری. پێناسه‌ی یاسایی بۆ بێكاری كورت ده‌كرێته‌وه له: نه‌بوونی كار بۆ كه‌سێك یان سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی.
رێژه‌ی بێكاری
بۆ هه‌ژماركردنی رێژه‌ی بێكاری پێویسته ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێزی كاردان بزانرێت، به‌و پێیه‌ی هێزی كار ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نی یاساییان بۆ كار ته‌واوكردووه و توانای ئاوه‌ز و جه‌سته‌ییشیان له‌باره بۆ كار، بڕوانامه و لێهاتوویش به هه‌مان شێوه هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ زانینی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان هه‌یه‌و به‌رده‌وامن له كاركردن و ئه‌وانه‌ش كه هێشتا كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
دوای وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و داتا و پێدراوانه به هاوكێشه‌یه‌كی بیركاری رێژه‌ی بێكاری ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناسراوترین پێوه‌ره له بازاڕی كاردا، به‌و پێیه‌ی گرنگییه‌كه‌ی له خستنه‌ڕووی هێزی كاری شایسته‌دایه بۆ كاركردن، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌بێته نیشانده‌رێك بۆ كارایی ئاستی ئابووری وڵات و كوالێتی بازاڕی كار، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی توانا یان بێتوانایی ئابوورییه بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كاری پێویست بۆ خه‌ڵك ئه‌وانه‌ی كه شایسته‌ی كاركردنن یان ده‌یانه‌وێت كارێك به‌ده‌ست بهێنن.
جۆره‌كانی بێكاری
1- بێكاری به‌ریه‌ككه‌وتن: به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستڕاگه‌یشتنی هێزی كار به كار و خاوه‌نكار به هێزی كاره‌وه روو ده‌دات، واته ئه‌وانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن به‌هۆی خراپی سیستمی ئابوورییه‌وه هه‌لی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت و خاوه‌نكاریش كرێكاری گونجاوی ده‌ست ناكه‌وێت.
2-بێكاری پێكهاته‌یی: بریتییه له‌و بێكارییه‌ی كه له ئه‌نجامی نه‌گونجانی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه كرێكاران خاوه‌نیانن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خاوه‌نكاره‌كان داوایان لێده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاره به‌رده‌سته‌كان هه‌ندێكجار یه‌كسانن به ژماره‌ی بێكاره‌كان.
3-بێكاری خولی: واته بێكاری كه دوای تێپه‌ڕاندنی ئاستی سروشتی دامه‌زراندن رووده‌دات، به‌و پێیه‌ی ئاستی سروشتی دامه‌زراندن به‌پێی گۆڕانی بارودۆخه‌كان ده‌گۆڕێت، وه‌ك هه‌ڵاوسانی دیمۆگرافی كه رووده‌دات كاتێك كه‌سانی تازه‌هاتوو دێن و زیاد ده‌بن بۆ هێزی كار له وڵات‌دا.
4- كه‌مكاری: كاتێك رووده‌دات كه فه‌رمانبه‌ران ده‌یانه‌وێت كاتژمێری زیاتر كار بكه‌ن، هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئه‌م بێكارییه له‌و دامه‌زراوانه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه كه زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانیان به شێوه‌ی نیوه‌كاتی كارده‌كه‌ن.
5- بێكاری شاراوه: ئه‌وه بێكارییه‌یه كه له كاتی هه‌ژماركردندا كه‌مته‌رخه‌می كراوه و وه‌ك پێویست تۆمار نه‌كراوه، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای كاردا گه‌ڕاون تا هیوایان له‌ده‌ستداوه به‌ڵام ئاره‌زووی كاركردنیان هێشتا هه‌ر ماوه، هه‌ڵبه‌ت بێكاری شاره‌وه ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له فه‌رمانگه‌یه‌كدا دامه‌زراون و كارناكه‌ن و به خاوه‌نكاریش هه‌ژمار كراون.
6- بێكاری وه‌رزی: په‌یوه‌ندی به هه‌ندێك كاره‌وه هه‌یه كه له وه‌رزێكی دیاریكراودا ده‌كرێت و هه‌ركه وه‌رزه‌كه ته‌واو بوو خاوه‌نه‌كانیان بێكار ده‌بن.
ده‌ره‌نجامه‌كانی بێكاری
له روانگه‌ی ئابوورییه‌وه، بێكاری كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری وڵات له مه‌ودای درێژخایه‌ندا هه‌یه، وه‌ك چۆن سه‌رچاوه‌كان به‌فیڕۆ ده‌دات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تاك له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، كه تاكه‌كان ناتوانن ئامانجه داراییه‌كانیان بپێكێنن و له ئه‌نجامدا تووشی فشاری ده‌روونی و نه‌خۆشی و بێ ماڵ و حاڵی و رێژه‌ی به‌رزی هه‌ژاری و له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌ی مرۆیی ده‌بن و ئه‌مه‌ش كاتێك رووده‌دات كه تاكه‌كان وه‌رگرتنی كار له خوار ئاستی لێهاتوویی خۆیانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره ده‌كه‌ن. له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش‌دا رێژه‌ی به‌رزی بێكاری ره‌نگه ببێته هۆی نائارامی مه‌ده‌نی و ململانێ.
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكاری ده‌توانرێت كۆمه‌ڵێك ستراتیژ په‌یڕه‌و بكرێت، له‌وانه: په‌نابردن بۆ سیاسه‌تی لایه‌نی داواكاری كه بێكاری كه‌م ده‌كاته‌وه، له ئه‌نجامی پاشه‌كشه‌ی ئابوورییه‌وه دێته ئاراوه، واته ئه‌وانه‌ی كه خواستیان نییه. وه‌رگرتنی سیاسه‌تی لایه‌نی دابینكردن كه بێكاری پێكهاته‌یی كه‌مده‌كاته‌وه. سیاسه‌تی دراوی په‌یڕه‌و بكه كه داوای دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوود ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی كۆی گشتی، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی دارایی كه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی كۆی گشتی. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و لێهاتوویی و پێداویستییه‌كانی كار له رێگه‌ی راهێنانی هێزی كاره‌وه، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ شكاندنی چه‌قبه‌ستوویی پیشه‌یی و به‌م شێوه‌یه بێكاری پێكهاته‌یی كه‌مده‌كاته‌وه. هاندانی كۆمپانیاكان بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان. كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كه‌مترین مووچه. نه‌رمتركردنی بازاڕه‌كانی كار به نه‌هێشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه دامه‌زراندنی كرێكاران قورس ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ده‌ركردنیان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: الموضوع