شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ریم سواره ناسراو به مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سێده‌ری، ساڵی 1964 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری گوندی سێده‌ری دۆڵی جافایه‌تی له دایكبووه.
شه‌هید هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌بووه، رۆڵه‌ی په‌روه‌رده‌كراوی خانه‌واده‌یه‌ك بوو كه رۆڵه‌كانیان له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه چه‌كی كوردایه‌تیان كردۆته شان دژی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری عیراق و ده‌یان رۆڵه‌ی ئازا و به‌جه‌رگیان كرده قوربانی كوردستان، كه دیارترینیان شه‌هیدی فه‌رمانده مه‌حمود سێده‌ری ئامۆزای شه‌هید مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمانه كه ساڵی 1987 شه‌هیدكراوه.
مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندی موغاغ و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له قه‌زای دوكان و ساڵی 1984یش خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی ته‌واوكردووه، دوای ئه‌وه ده‌كرێت به سه‌رباز.
دوای چه‌ند مانگێك ریزی سه‌ربازی جێده‌هڵێت و چه‌كه‌كه‌ی ده‌بات و په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییه‌وه دەکات له سنووری سورداش.
وه‌ك كادرێكی كۆمه‌ڵه و وه‌ك مامۆستای شۆڕش، له گونده‌كانی شیله‌خان و كه‌له‌باش خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری و په‌روه‌رده‌یی كردووه، لێپرسراوی مامۆستایانی شۆڕش بووه له سنووری بناری پیره‌مه‌گروون و چه‌می رێزان.
دوای ساڵی 1986 رۆڵی گرنگتری گێڕا له ناو جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌دا و توانی گه‌شه‌یه‌كی زۆر به رێكخستنه‌كان بدات، هه‌روه‌ها له‌ته‌ك كاری حزبی و چه‌كداری و په‌روه‌رده‌ییدا، رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له هونه‌ری نواندن و له دروستكردنی تیپی شانۆدا، چه‌ندین شانۆگه‌ری پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه كردووه، له زۆر چالاكی پێشمه‌رگانه‌شدا به‌شداربووه له سنووری تیپی 23ی سوراش.
له شه‌ڕه‌كانی به‌رگریی ناوچه‌كه له چواره‌م قۆناغی ئه‌نفال له چه‌می رێزان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا رۆڵی گرنگی گێڕاوه، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا و دوای چه‌ند رۆژێك له به‌رگریی، له مانگی ئایاری 1988 له چه‌می رێزان له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكیدا، به‌پیلانی خۆفرۆشان كه‌وتنه داوی دوژمنه‌وه و تا ئێستاش شوێنبزرن.
ئارام هه‌ڵه‌دنی