هه‌ورۆ، وه‌ك ناسكیی ناوه‌كه‌ی، خاوه‌ن به‌هره و سه‌لیقه‌ی ناسكیش بوو، گه‌نجێكی رۆشنبیر و پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتوو، لاوێكی به‌هره‌مه‌ند و خاوه‌ن تێڕوانینی فراوان بوو.
توانایه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بوو له بواری نووسیندا، به‌و توانایه‌ش گوزارشتی جوانی هه‌بوو له له خۆشه‌ویستیی خاك و نیشتمان و له بواری ئه‌وینداریدا.
شه‌هید هه‌ورۆ له ته‌مه‌نێكی كورتدا له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندرووستدا كه‌سایه‌تییه‌كی شه‌هم و رێزلێگیراوی بۆخۆی بونیاد نابوو، هه‌میشه به‌چاوی رێزه‌وه له هه‌موو كه‌سێكی ده‌ڕوانی و خه‌ڵك ناچاربوون خۆشیان بوێت.
هه‌ڤاڵ بێ‌باك رواندزی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆران له باره‌ی شه‌هید هه‌ورۆوه وتی: رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕه و له تافی لاوی‌دا په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵۆ حه‌سه‌نی براگه‌وره‌ی كه كادیری كۆمه‌ڵه بوو له سنوری تیپی 12ی سۆران، زۆر به زووییش له‌به‌ر دڵسۆزی و بزێوی له‌كاری رێكخستندا كه‌وته ژێرچاودێری رژێمه‌وه، بۆیه بوو به پێشمه‌رگه‌ی تیپی 12 له‌گه‌ڵ براو خاڵه‌كانی.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا كه‌سێكی جدی و دڵسۆز بوو، زۆر به زویی تێكه‌ڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كان ده‌بوو.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید یوسف حه‌سه‌ن حوسێن حه‌مه‌ده‌مین ناسراو به هه‌ورۆ، له‌دایكبووی ساڵی 1971ی
گوندی ئاكۆیانی رواندزه، ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازییه،
ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ساڵی 1987 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی چواری شه‌هیدان- تیپی 12ی سۆران.
به‌هۆی شاره‌زایی و لێهاتوویی و متمانه‌ی زۆره‌وه له ساڵی 1988دا كراوه‌ته (عدد جیهاز). له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تییدا به‌شداریی چه‌ندین چالاكی كردووه، وه‌ك: شه‌ڕه‌كانی دۆڵی ئاكۆیان، چه‌كوچ، سادر، شه‌ڕه‌كانی ڕاپه‌رین و به‌رگرییه‌كانی شاری رواندز.
دوای راپه‌ڕینیش به‌رده‌وام بووه و له ساڵی 1993دا بۆته ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری فه‌وجی سیده‌كان له لیوای 33ی سۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی 1994 كراوه‌ته ئه‌ندامی ئیداره‌ی له‌شكری رواندز.
شه‌هید هه‌ورۆ لاوێكی رۆشنبیر بوو، ده‌ستی نووسینی هه‌بوو و خاوه‌ن ده‌یان هۆنراوه‌ی به‌پێزی خۆشه‌ویستی و نیشتمانییه.
به‌داخه‌وه، رۆژی 2/8/1995 له رواندز شه‌هیدكرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك