هاژه باست حه‌مه غه‌ریب، رۆژنامه‌نووس و ژه‌نیاره، له ساڵی 2015 ده‌ستی به‌كاری راگه‌یاندن كردووه، راگه‌یاندن بۆ هاژه سه‌ره‌تا ته‌نها بۆ بژێوی ژیانی بووه تاكو له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه بتوانێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، به‌ڵام دواتر راگه‌یاندن بۆ ئه‌و بووه به حه‌زوخولیا و هه‌رگیز له راگه‌یاندن دانابڕێت.
هاژه باست به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: سه‌رنووسه‌ر و هاوڕێ و هاوكاره‌كانم له سایتی PUKMEDIA بۆ من بوون به مامۆستای راگه‌یاندن، بۆیه هه‌میشه ئه‌وێ به‌ماڵی یه‌كه‌می كاركردنم ده‌بینم و به وه‌فا ده‌بم به‌رامبه‌ریان، هاوكات له هه‌ر شوێنێك كارم كردبێت هەوڵی ئه‌وه‌م داوه دڵسۆزبم بۆ ئیشه‌كه‌م و ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانامدا بێت كاره‌كانم به رێكی راپه‌ڕێنم، دڵخۆشم به‌وه‌ی كه راگه‌یاندن ناوبانگێكی جوانی پێ به‌خشیووم، جگه له كاركردنم له سایتی PUKMEDIA وه‌ك ئیدته‌ری په‌یج و هه‌واڵساز له كه‌ناڵی BMCیش كارمكردووه، چه‌ن ساڵێكیش بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتارم نوسیوه‌و گۆشه‌م هه‌بووه‌و ئێستاش به‌رده‌وامم، ئێستا بۆ نسێ میدیا كارده‌كه‌م و سه‌رپه‌رشتی به‌شی نووسینی هه‌واڵ ده‌كه‌م، چونكه ته‌نها هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه هه‌ر بۆیه به‌كاركردنم له‌وێدا ئاسووده‌م.
هاژه باست وتیشی، ئێستا راگه‌یاندن به‌شێكه له ژیانم چونكه وه‌ك ئاو، خۆراك، هه‌ناسه، بۆم گرنگه و به‌كاركردن له‌م پیشه‌یه ده‌گه‌مه لووتكه‌ی ئارامی، هه‌رچه‌نده كاری راگه‌یاندن ئه‌و بواره نییه كه من تێیدا خوێندوومه و بڕوانامه‌م تێیدا به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هیچ كات نامه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشتوانم له‌بواری بڕوانامه‌كه‌م كاربكه‌م، وه‌ك حه‌زوخولیا له راگه‌یاندن به‌رده‌وام ده‌بم، من به‌وه ناسراوم كه ژیانێكی جه‌نجاڵم هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌كاری راگه‌یاندن، ژه‌نیاری ئامێری ده‌فم و به‌شانازییه‌وه ئه‌ندامم له گروپی كیژانی سلێمانی و گروپی كچانی مێخه‌ك، مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌ی تاقه و وزه‌یه‌كی باشی هه‌یه هه‌وڵبدات له خه‌ون و خولیاكانیدا سه‌رفی بكات.
هاژه له شاری سلێمانی له دایك بووه، بڕوانامەی به‌شی ژمێریاری له كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری به‌ده‌ستهێناوه.
دیما محەمەد