بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری سابیر محەمەد رواندزی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (سابیر محەمەد رواندزی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان