دالیا سه‌نعان، بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسییه له‌ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك، به‌ڵام هه‌موو كات ویستوویه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی تری ناو راگه‌یاندن شاره‌زایی هه‌بێت،تاكو ببێت به كه‌سێكی بە ئه‌زموون.
دالیا سه‌نعان به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: پێشكه‌شكاریم بۆ زۆر به‌رنامه‌ی جیاواز كردووه 5 ساڵه راگه‌یاندكارم و هیچ كات وه‌كو بژێوی سه‌یری پیشه‌كه‌م ناكه‌م، چونكه من حه‌زوخولیام بۆ راگه‌یاندن هه‌بووه، هه‌ر بۆیه چێژ له كاری راگه‌یاندن ده‌بینم، من راگه‌یاندن وه‌كو ئه‌زموون ده‌بینم پێم وایه كاری راگه‌یاندن كه ده‌ستتپێكرد و خۆت تیایدا دۆزیه‌وه وازلێهێنانی قورسه، چونكه میدیا پیشه‌یه‌كه ئه‌وه‌نده بواری زۆره هه‌ر رۆژه و ئه‌زموونێكی نوێت فێرده‌كات.
دالیا سه‌نعان وتیشی، به‌رنامه‌كانم بریتی بوون له به‌یانی باش، به‌وردی، مه‌یدانی، خێرخوازی، له بازنه‌دا، ساباتی ره‌مه‌زان، و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تر، هاوكات به‌رنامه‌ی سیاسیم پێشكه‌ش كردووه كۆمه‌ڵێك زانیاری نوێی لێ فێر بووم، به‌ڵام له پلانمدایه به‌م نزیكانه به‌رنامه‌یه‌كی جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆم هه‌بێت بۆ ناوچه دابرێنراوه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، تاكو بتوانم خزمه‌ت به ناوچه دابڕێنراوه‌كان بكه‌م، وه‌كو پێشتریش وتم ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندن كار بكات، هیچ كات ناتوانێت بیر له پیشه‌یه‌كی تر بكاته‌وه.
دالیا سه‌نعان حه‌مه ره‌شید خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه، له زانكۆی كه‌ركوك بڕوانامه‌ی به‌شی كوردی به‌ده‌ستهێناوه، دالیا راگه‌یاندنی وه‌ك حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه نه‌ك وه‌ك بژێوی ژیان.
دیانا ئه‌حمه‌د