رێنماییەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە نێوان عیراق و ھەرێمدا رێکدەخرێنەوە

12:05 - 2023-06-07
عیراق
274 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەیەک، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ و گومرگەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی رێکخستنەوەی رێنماییەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا رۆژی سێشەممەدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 215ی ساڵی 2009 کە تایبەتە بە رێنماییەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاریداوە لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ و گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنێت، بە مەبەستی ئامادەکردنی رەشنووسی بڕیارنامەیەک کە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لەسەری رێکبکەون و لە کاتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا جێبەجێبکرێت.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە پەسەندکردووە، کە تایبەتە بە بەکارھێنانی غاز وەک سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل، بە ئامانجی گێڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ نرخی سووتەمەنی لە عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان