احسان عباسلو
لە فارسیەوە؛ محەمەد کەریم
ئه‌رنێست هه‌مه‌نگوای (1899-1961)، چیرۆكنووس و رۆماننووسی ئه‌مریكی، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی (1954). شێوازی كورتنووسین و ساده‌یی نووسینه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر چیرۆك و رۆمانی ئه‌مریكی و به‌ریتانیی سه‌ده‌ی بیست. خاوه‌نی شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی بووه له نووسیندا و ره‌مزیه‌تیش له خاسیه‌ته‌كانی نووسینی هه‌مه‌نگوایه. هه‌مه‌نگوای حه‌وت رۆمان و شه‌ش كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی بڵاوكردۆته‌وه و دوو كتێبی تریشی هه‌یه. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به به‌رهه‌می كلاسیكی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكی حساب ده‌كرێن. ئه‌م نووسه‌ره داهێنه‌ره له ناوه‌ڕاستی ساڵی (1961)دا خۆی كوشت.
رێنماییه‌كانی هه‌مه‌نگوای بۆ نووسه‌ران:
1- له نه‌وه‌د و نۆ لاپه‌ڕه‌ی قسه‌ی قۆڕ یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی شاكار ده‌رده‌چێت.
2-یه‌كه‌م ده‌ستنووسی هه‌ر ده‌قێك قسه‌ی قۆڕه، ده‌بێت چه‌ندین جار پاكنووس بكرێت.
3- له هه‌ر 10 ده‌ق كه ده‌ینووسم یه‌كێكیان باشه و نۆكه‌ی تریان تووڕ ده‌ده‌م.
4- كورت بنووسه. یاساكانی نووسین وه‌كو یاساكانی بیركاری ئاسانن.
5- له چیرۆك یان له رۆمان‌دا هه‌رگیز خۆت بڕیار مه‌ده.
6- هه‌ست وه‌سف مه‌كه، هه‌ست دروست بكه.
7-له ئاسانترین شته‌وه ده‌ستپێبكه.
8- بزانه چ شتێك ده‌خه‌یته لاوه.
9-لووتكه‌ی شاخه سه‌هۆڵینه‌كه بنووسه، باقیه‌كه‌ی بخه‌ره ژێر ئاوه‌وه.
10-ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت ئه‌مڕۆ چی رووده‌دات.
11- ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت بینووسه.
12- به‌ته‌واوه‌تی گوێ هه‌ڵخه.
13- ئه‌و كاته بنووسه كه شتێكت هه‌یه و ده‌زانیت چییه، نه‌ك پێش ئه‌وه.
14- به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یری وشه‌كان بكه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار بێت ده‌یانبینیت.
15- باوترین ئاماژه‌ی نووسین كه ده‌توانی به‌كاریبێنی، به‌كاریبێنه.
16- فه‌رهه‌نگی زمان بخه‌ره لاوه.
17- رسته‌ی ساده‌ی ده‌ربڕین فێربه.
18- كورتیله‌چیرۆكێك بنووسه شه‌ش وشه بێت.
19- شیعر به په‌خشان بنووسه.
20-هه‌موو شتێك بخوێنه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ده‌بێ شكست به‌چ شتێك بهێنیت.
21- هه‌وڵ مه‌ده شكسپیر تێك بشكێنیت.
22-ئه‌وه قبووڵ بكه كه نووسین ئیشێكه هه‌رگیز نا‌توانیت به باشی بیكه‌یت.
23- ده‌قێك كه ده‌ستت داوه‌تێ ته‌واوی بكه.
24-نیگه‌ران مه‌به. پێشان نووسیوته و دیسان ده‌نووسیت.
25- ئه‌وانه‌ی داهاتوو له‌بیركه. ته‌نیا بیر له نووسینی واقیعی بكه‌ره‌وه.
26- هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌توانیت بنووسه و چاوت له بازاڕ نه‌بێت.
27- روون و ئاشكرا بنووسه-خه‌ڵك تێده‌گه‌ن تۆ راستگۆیت یان نا.
28- ته‌نیا راستترین رسته كه ده‌یزانیت بینووسه.
شرۆڤه‌ی رێنماییه‌كانی هه‌مه‌نگوای:
كاتێك ده‌ستت له‌گه‌ڵ نووسین راهاتووه بنووسه. بیر له شتێك مه‌كه‌ره‌وه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه باشه یان خراپه. ته‌نیا بنووسه، به‌ڵام قه‌ت وا ته‌سه‌ور مه‌كه ئه‌وه‌ی نووسیوته هه‌مووی به‌كه‌ڵك دێت. جاریوایه چه‌ندان لاپه‌ڕه ده‌نووسیت. به‌ڵام له‌ناو ئه‌و چه‌ندان لاپه‌ڕه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی به‌كه‌ڵك دێت. خاسیه‌تی چیرۆك یان رۆمان ئه‌مه‌یه. جاریوایه له درێژه‌دا خۆی ده‌گۆڕێت یان خۆی چاك ده‌كات یان رێگایه‌كی تر بۆ گوزه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆیه له‌وانه‌یه بگه‌یته جێگایه‌ك كه ناچار بیت نووسینه‌كانی پێشتر تووڕ بده‌یت. هه‌موو ئه‌مانه كاتێك دێته‌به‌رهه‌م كه ده‌ق بنووسرێت.
چیرۆك و رۆمان له دڵی چاكردن و پاكنووسییه‌وه دێنه ده‌ره‌وه. وه‌كو په‌یكه‌رێك كه له دڵی به‌ردێكی گه‌وره‌وه ده‌تاشرێت و مشتوماڵ ده‌كرێت، چیرۆك و رۆمانیش له دڵی دنیایه‌ك وشه و تێكسته‌وه مشتوماڵ ده‌كرێن و خۆیان ده‌نوێنن.
هه‌رچه‌نده قه‌باره‌ی یه‌كه‌می نووسینه‌كه‌ت زیاتر بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت كه بتوانێت ئه‌و ده‌قه به‌ده‌ستبهێنیت كه حه‌زت لێیه‌تی، چونكه توانای مشتوماڵكردنی زیاتره. خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه قه‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌خرێنه لاوه و تووڕده‌درێن زیاتره له‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
بنه‌مای چاكردن و ده‌سكاریكردن جه‌ختكردنه‌وه‌یه له كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ق. چاكردن به‌مانای كه‌مكردنه‌وه‌یه تا زیادكردن. ده‌بێت له رێی كورتكردنه‌وه‌وه هه‌وڵ بده‌یت بگه‌یته ئه‌و ناوه‌ی ده‌ته‌وێت.
له هه‌ندێك ده‌قدا پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی كاره‌كته‌ره‌كان له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت. ئه‌وه نووسه‌ره كه به ره‌سمكردنی كاره‌كته‌ره‌كان به‌پێی تێڕوانینی خۆی لای خوێنه‌ر په‌سه‌ند یان ناپه‌سه‌ندیان ده‌كات. جاریوایه ئه‌مه له رێی داوه‌ریی راسته‌وخۆ و وه‌سفی راشكاوانه‌ی نووسه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به كاره‌كته‌ره‌كان ده‌كرێت. هه‌مه‌نگوای رێنمایی نووسه‌ر ده‌كات له جیاتی ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ بۆ خاسیه‌تی كاره‌كته‌ره‌كانی و وه‌سفكردنیان، باشتر وایه باسی كرداره‌كانیان بكات و به نیشاندانی كاردانه‌وه‌یان بوار بدات خوێنه‌ر خۆی داوه‌ری بكات كه فڵان كاره‌كته‌ر پۆزه‌تیڤه یان نێگه‌نیڤ. نووسه‌ر قه‌ت نابێت خۆی داوه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی بكات.
نابێت هه‌میشه چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو بیت و له‌وێوه ده‌ست به نووسین بكه‌یت. ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی یه‌كاڵا بكه‌یته‌وه و بیگۆڕیت بۆ رووداوێكی گه‌وره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م ناوه‌ڕۆك پته‌وتر بێت و هه‌م خوێنه‌ر زیاتر به‌ڕه‌وتی ده‌قه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه رۆمانه‌كه واقیعیتر ده‌بێت. مێشكیش زیاتر ده‌توانێت بگاته بژارده‌ی لۆجیكیتر سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كار و كاردانه‌وه‌كان. كاتێك كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌گۆڕیت بۆ رووداو. ئه‌نجامی ئه‌مه زۆر گرنگه. كاردانه‌وه‌ی ئاسایی بڕیار نییه هه‌روا به ئاسایی بمێنێته‌وه. رۆمان یانی پێكادانی سیستمی ئاسایی. ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئاسایی هه‌روا بمێنێته‌وه یه‌كڕیتمی ماندووێتی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت. سه‌رنجڕاكێشی ده‌ق و هه‌ژانیشی به‌شێكه له گۆڕینی كاردانه‌وه‌ی ئاسایی بۆ كاردانه‌وه‌ی پڕ رووداو.
ئه‌وه‌ی بزانیت چی له ته‌نیشت چییه‌وه دانێیت ئه‌مه لۆجیكی ناوه‌وه‌ی رۆمانه‌كه دروست ده‌كات. ئه‌گه‌ر لۆجیكی كاروكاردانه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌بێت ببێت فۆرمه‌ڵه نه‌بێت، خوێنه‌ر هه‌ندێ وه‌ڵامی ده‌ستناكه‌وێت یان له هۆكاری هه‌ندێ كاردانه‌وه‌ی تێناگات و ده‌قه‌كه به‌لایه‌وه بێ‌مانا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كه هه‌مه‌نگوای ده‌ڵێت لووتكه‌ی چیا سه‌هۆڵینه‌كه بنووسه، واته نابێت بچیته ناو هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌نده به‌سه كه خوێنه‌ر خۆی بگاته باقی ده‌قه‌كه. هه‌مه‌نگوای له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی رۆژنامه‌نووس بوو، له‌به‌ر فه‌زای دیاریكراوی رۆژنامه ناچار بوو سوود له هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی وه‌ربگرێت، نووسینی كورت و ئاماژه بۆ پشته‌وه ده‌ق به‌باشی فێر ببوو. ئه‌وه‌شی ده‌زانی چۆن خوێنه‌ر به‌رێته ناو ده‌قه‌كه‌وه پاشان لێگه‌ڕێ خۆی به دوای مانادا بگه‌ڕێت.
نووسین ده‌بێت واقیعی بێت. بۆئه‌وه‌ی واقیعی بنووسیت ده‌بێت به واقیعی شته‌كان ببینیت. شتێك بنووسه كه بینراوه و قابیلی بینینه، به‌ڵام له ته‌نیشتی ئه‌م بینینه‌وه ده‌بێت شت ببیستیت. نووسه‌ری باش، باش ده‌بینێ و ده‌بیستێ، ئیلهام و نموونه له بیینین و بیستنه‌كان وه‌رده‌گرێت و جاریوایه وه‌كو خۆی ده‌یاننووسێت.
له‌باره‌ی شتێكه‌وه بنووسه كه به‌سه‌ریدا زاڵیت و ده‌یزانیت. نووسین له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه كه به‌لای نووسه‌ره‌وه ته‌مومژاوییه، به‌لای خوێنه‌ریشه‌وه ته‌مومژاوی ده‌بێت. نووسین له‌باره‌ی شتێكه‌وه كه پێی ئاشنا نیت لۆجیكی نووسینه‌كه‌ت تێكده‌دات.
نووسه‌ری هونه‌ری بیناسازیی وشه‌یه. وشه كه‌ره‌سه‌ی نووسه‌ره، ئه‌م كه‌ره‌سانه ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی نوێ به‌كاربهێنرێن. پلۆتی گشتی مێشكی نووسه‌ر به‌م كه‌ره‌سانه ئامانج و فۆرمی نووسین دروستده‌كات. مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه نووسه‌ر ناچاربێت هه‌میشه به‌یه‌ك شێوه ئه‌م كه‌ره‌سانه به‌كاربهێنێت، ده‌بێت به‌پێی بیرۆكه‌كه‌ی پێچاوپێچیان پێبكات. بۆیه له‌هه‌ر ده‌قێكدا ده‌شێت كه‌سه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوێ بێنه‌به‌رچاو.
نووسه‌ر ده‌بێت تاڕاده‌یه‌ك خۆی له‌و وشانه به‌دوور بگرێت كه ته‌نیا له فه‌رهه‌نگدا هه‌ن، هه‌ندێ زاراوه زاراوه‌ی چیرۆك و رۆمان نین، له‌وانه‌یه زیاتر له وتاری زانستی و داڕشتنی خوێندنگه‌كاندا به‌كاربێن.
هه‌وڵ مه‌ده بكه‌ویته ململانێوه یان بته‌وێت بكه‌ویته پێش كه‌سێكی تره‌وه، خۆتبه و بۆ خۆت بنووسه. ململانێ ئه‌گه‌ر له قاڵبێكی تایبه‌تدا بێت زۆر خراپه. ئه‌وه‌ی بته‌وێت ریالیزمی جادوویی له ماركیز باشتر بنووسیت یان چیرۆكی خەیاڵی زانستی له (ئیساك ئاسیمۆڤ) باشتر بنووسیت كێشه نییه، بنووسه به‌ڵام به‌و مانایه نا كه چوویته‌ته مه‌یدانی پێشبڕكێوه. ده‌بێت نووسینه‌كه‌ت تایبه‌ت بێت به خۆت.
كاتێك له نووسیندا له ده‌قێكه‌وه بچیت بۆ ده‌قێكی دیكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌زای ده‌قه‌كه‌ت بچیته ده‌ره‌وه. چوونه‌ناو فه‌زای چیرۆكێك یان رۆمانێكه‌وه زۆر قورسه و كاتی زۆری ده‌وێت. كه‌واته به دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌و فه‌زایه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ستت سه‌باره‌ت به ده‌قه‌كه بگۆڕێت و ئیتر نه‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ وشه‌كانی ئه‌و ده‌قه‌دا دروست بكه‌یته‌وه.
له كاتی نووسیندا ده‌بێت وه‌رگر و بازاڕ بخرێنه لاوه. ئه‌سڵه‌ن له كاتی نووسیندا خه‌یاڵی خۆت له‌مانه دوور بخه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی له داهاتوودا خه‌ڵكی چۆن بیر له‌م ده‌قه ده‌كه‌نه‌وه خه‌می ئه‌مڕۆی تۆ نییه.
هه‌رگیز له نووسین مه‌ترسه و ئه‌و رسته‌یه‌ی له خه‌یاڵتدا گونجاوه ئه‌وه بنووسه. ئه‌و رسته‌یه‌ی هه‌ستده‌كه‌یت به راستی و دروستی هه‌ستت ده‌رده‌بڕێت. ساده‌ترین رسته له‌وانیتر باشتره. رسته ئاڵۆز مه‌كه، ده‌بێت ساده و راستگۆیانه بێت و ته‌مومژاوی نه‌بێت.
سه‌رچاوه: naghdedastan.ir