د. فاروق قه‌ره‌داخی*
ئه‌ده‌بی منداڵان بوارێكی گرنگ و گه‌شه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی هۆشمه‌ندی منداڵانه، هه‌رگیز بێ ریزبه‌ندی و قۆناغی گه‌شه و ته‌مه‌نی منداڵان ناتوانرێت په‌یامی ئه‌ده‌بی منداڵان بگه‌یه‌نرێت. به‌كۆی شیعر،چیرۆك، رۆمان، ئه‌و منداڵه چاوگه‌شه زرنگانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خێزانی كوردپێویسته رۆشنبیرییه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ده‌ستبهێنێت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا له‌م قۆناغانه‌دا:
1- قۆناغی یه‌كه‌م، 2-5 ساڵان.
2-قۆناغی دووه‌م،6-9 ساڵان.
3-قۆناغی سێهه‌م،9-14ساڵان.
4-قۆناغی چواره‌م،14-18 ساڵان.
پاش راپه‌ڕین جۆرێك له كرانه‌وه‌ی زیادبوونی ژماره‌یه‌ك گۆڤاری تایبه‌ت به منداڵان له مه‌یدانی رۆشنبیری منداڵاندا وه‌ده‌ركه‌وتن بێجگه له (ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی) كه ئه‌ویش رۆڵی تایبه‌تی خۆی بینیوه له رۆشنبیركردنی منداڵاندا به‌پێی توانای پێشكه‌شكار و پڕۆگرامی گونجاوی په‌روه‌رده‌یی فێركاری له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا هونه‌ریش رێچكه‌ی خۆی گرتووه له‌په‌ڕه‌مووچی منداڵان و ده‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌پێشه‌نگای وه‌رزی و ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كاندا.
له‌بنه‌ڕه‌تی یان باخچه‌ی ساوایان و گروپه رۆشنبیره‌كان به‌پێی بازنه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، نامانه‌وێت وه‌ك ئامار قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، چونكه كات و شوێنی پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێت زانستیانه ببێته سه‌رچاوه بۆ توێژه‌ره‌كانی په‌روه‌رده ئه‌ده‌بی منداڵان له دواڕۆژدا یه‌كێ له‌و گۆڤارانه‌ی كه تائێستا به‌رده‌وامه له‌ده‌رچوون (گۆڤاری په‌پووله‌یه)كه له 21 ی شوباتدا ژماره (304) كه‌وتۆته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی كردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه له‌سه‌ر به‌هاكانی ئه‌ده‌بی منداڵان پێویستی به‌ڕیزبه‌ندی هه‌یه دوورنه‌كه‌وتنه‌وه له قۆناغبه‌ندیه‌كه‌یه‌تی پێشترباسمان كرد نه‌خشه‌ی به‌هاكان له‌ڕووی زانستییه‌وه به‌م ریزبه‌ندییه روون نیشان ده‌ده‌ین:
1-به‌های فێركاری.
2- به‌های په‌روه‌رده‌یی.
3- به‌های نیشتمانی.
4-به‌های ئایینی.
5- به‌های ده‌روونی.
6- به‌های مێژوویی.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ته‌نها (به‌های) یه‌كه‌مه له‌به‌رهه‌می كورتبڕی نزیكه ئاوازه له‌ژێر ناوی (بووكه‌سووره) به‌پێنووسی شاعیری منداڵان (سه‌ردار قادر)ه به‌پشتیوانی .kurddishAmerIcenBvowp چاپكراوه. ئه‌مین محمه‌مه‌دی شاعیری منداڵان به‌پێشه‌كییه‌ك تیشكی خستۆته‌سه‌ر رووی ره‌خنه‌ی ئه‌مین بۆ زۆر و بۆری به‌رهه‌می منداڵان زاڵه له‌پێشه‌كییه‌كه‌دا كه (13) دێڕه به‌رهه‌مه‌كه به‌سانایی ناسێنراوه تۆماری مێژوویی (23/12/2012) لێدراوه رووی هونه‌ری به‌رهه‌مه‌كه هه‌ناسه‌ی مێژووی نه‌هامه‌تی منداڵانی لێده‌تكێت به‌وه كه دوو وێنه و كۆدی كرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه: 1-وێنه‌ی دانه‌ر، 2-وێنه‌ی ئایلان. له‌پێشكه‌شكردنیشدا گیانی په‌روازی سان و یادیش، فریشته‌ئاسا به‌ئاسمانی به‌رهه‌مه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ فریشته‌كان مۆزیكی شه‌هیده منداڵه‌كانی كوردستان ده‌چڕن و وه‌ك زه‌نگی یاداشت به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی جوانه و رووی رووناكه ویژدان و ده‌روونی سه‌ردارقادر نیشانده‌دات كه چه‌ند په‌رۆشی منداڵانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی وه‌ك زانستی مێژوونووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی منداڵان شاعیره له گۆشه‌نیگای دڵسۆزی سه‌لیقه‌ی خۆیه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه (25)بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت به‌م ریزبه‌ندی ساڵانه‌ی خواره‌وه:
1- ساڵی 2013 دوو شیعر مێرووی ئاوریشم له‌گه‌ڵ هه‌ور .
2- ساڵی 2014 ئه‌م ناونیشانانه له‌خۆده‌گرێ گوڵه‌گه‌نم، باران، مناڵم، باوكم، نه‌ورۆز، یاریی تۆپی پێ .
3- ساڵی 2015 بێچووه مراوی، هه‌نگ، هه‌نگه زه‌رده، باخچه‌كه‌م، بووكه‌كه‌م.
4-ساڵی 2017، تاوس، هه‌نجیر، بێچووه ورچ.
5-ساڵی 2018 قوتابخانه، دایك، خه‌یاڵ.
6- ساڵی 2019 چۆله‌كه، گوڵ فرۆش.
ساڵی 2020 جه‌ژنی له‌دایكبوون، بووكه‌سووره، كه ناونیشانی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی.
ئامانجی منداڵ له‌شیعردا چییه؟
ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگ و به‌بایه‌خه كه شاعیری منداڵان هه‌میشه ره‌چاوی
بكات له شیعر‌و نووسیندا بۆ منداڵان بۆ؟ چونكه منداڵ شیعربه یاریی ده‌زانێت چه‌شه‌ی ده‌روونیی لێوه‌رده‌گرێت، له‌ترپه‌ی موزیكی شیعره‌كه‌دا له دوای ئه‌مه منداڵ كورتبڕی حه‌زلێیه، له شیعردا بێجگه له زمانێكی ساده‌ی ته‌رخانكراو ده‌بێت به‌قۆناخبه‌ندییه‌كه له فه‌رهه‌نگی زمانی و ژینگه و رۆشنبیری بازنه‌یی منداڵه‌كه‌دا خۆی بنوێنێت بێ گیروگرفت و شپرزه‌یی ده‌روونی منداڵه‌كان.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه به‌های فێركارییه له‌پانتایی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی شاعیردا له‌م نمونه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، واته منداڵ چی له گوێكرتن و له‌به‌ركردنی ئه‌م نموونه شیعرانه فێرده‌بێت؟ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باڵنده‌كان، چۆله‌كه، له‌م كۆپله‌یه‌دا ده‌سته‌مۆی په‌له‌وه‌ر و ره‌وشتی چۆله‌كه‌كه نیشانده‌دات:
چۆله‌كه وریا و ئازاكه
ئاده‌ی به‌ره‌و لای من راكه
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تیشكی ئاسۆ
منیش هه‌ستاوم وه‌كو تۆ
وه‌ره بفڕه بۆ سه‌رده‌ستم
هاوڕێی جوان و خۆشه‌ویستم
كۆپله‌ی هه‌نگیش به‌های فێركاری خۆشه‌ویستی كاره بۆ منداڵان له‌دووتوێی ئه‌م دێڕانه‌دا:
بفڕه ئه‌ی هه‌نگ
تۆبه‌بێ ده‌نگ
خاوه‌ن شیله
ئه‌ی نه‌شمیله
گوڵ هاوڕێته
چاوه‌ڕێته
.......
ده‌ی بنۆشه
هه‌نگوین خۆشه
به‌تێكۆشان
خۆشه ژیان!
ناوه‌ڕۆكی زمان و ریتم واتای ئه‌م كۆپله‌یه بۆ قۆناغی(5-8) ساڵان زۆر گونجاوه چه‌شه‌ی لێده‌بینێت.
نمونه‌یه‌كیتر (بێچووه ورچ)ه هه‌رچه‌نده ته‌نها له ته‌له‌فزیۆن و شانۆی منداڵاندا منداڵی كورد به‌دیده‌یان شاد ده‌بێته‌وه، به‌ڵام شاعیر ویستویه‌تی فێركردنی پێكه‌وه‌ژیان فێری منداڵانی كورد بكات له‌ناخیدا، چونكه خۆی حه‌زی لێده‌كات، به‌ڵام ده‌رخستنه‌كه بۆ منداڵانی (8-12)ساڵانه چونكه وشه‌كان، هاوڕێم، گوێگرتن، قاقا، دیمه‌نی شاخ ، ..... هتد. ئه‌م وشانه له فه‌رهه‌نگی منداڵان هه‌ڵكێشانی ده‌وێت بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت بۆ ئاستی وانه فێركارییه‌كه هه‌ڵچووه.
بێچووه ورچ
له‌گه‌ڵ بێچووه ورچی هاوڕێم
ئه‌ها گۆرانی بۆ ده‌ڵێم
چه‌ند جوان هه‌ستاوه‌ته‌سه‌رپێ
ئێستا ئه‌و گوێ له من ده‌گرێ
بۆخۆمان به‌یاریی و سه‌ما
ژیان پڕده‌كه‌ین له قاقا
به‌رهه‌می ناوبراو له ساڵی 2018دا ره‌هه‌ندی په‌روه‌رده و فێركاری تیایدا جۆرێك له‌تێكه‌ڵاوی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌ردوو كۆپله‌ی شیعری دایك و قوتابخانه هه‌میشه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده تیایاندا وه‌ك سپێنه‌وه ره‌شێنی چاوه.
دایك
دایك ژیانه
خۆری ئاسمانه
هه‌رده‌م دڵسۆزه
خاوه‌نی سۆزه
نه‌رم و نیانه
دڵ فراوانه
ئه‌ی چه‌ند ساده‌و سانایه راسته له هه‌موو قۆناغێكی و پایه‌كی ژیانی منداڵی‌دا، دایك پشته، سه‌بووریه، په‌یوه‌ندی دووگیانی گه‌رمه و رێپیشانده‌ریشه وه‌ك ره‌وشت. كه‌واته مێژووی ئه‌ده‌بی منداڵان، بێ دایكی چه‌رمه‌سه‌ریی و دڵ بریندار و هه‌میشه چه‌پۆكی زه‌بوونییه، ئه‌ی چۆن حۆری ئاسمانه وێنه‌ی زه‌ینیشه، خاوه‌نی سۆزه و تاسنووری ئه‌م دیو ئه‌و دیوی بوون بێسنووره هیچ كه‌س توانای جێگۆڕكێی نییه له‌و بار‌و دۆخه‌دا كه له نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هیچ خێزانێكدا چ له رۆژهه‌ڵات، ته‌نانه‌ت له رۆژئاواش هه‌تاكو ئاینی ئیسلام ئاسمانی پیرۆزیشدا هاتووه، وه‌ك فه‌رمووده (الجنه تحت اقدام الامهات) واته بۆ به‌هه‌شت مه‌گه‌ڕێ له‌ژێر پێی دایكتدا خۆی حه‌شارداوه.
جه‌رگم
بێگه‌ردوو پاكه
به‌خشنده و چاكه
په‌پووله‌ی ماڵه
هاوڕێی منداڵه
كۆتری ئاشتیه
ناخی سپییه
گوڵی به‌هاره
هه‌میشه دیاره
رووی ده‌روونی و فێركاری و په‌روه‌رده‌یی وه‌ك تاڵه رووناكه‌كانی رۆژ له ده‌ركه‌وتندا، پێویستی به‌هێمای ئه‌نگوشت نییه؟
ساڵی 2019 ناونیشانی گوڵ‌فرۆش سه‌رنجی خوێنه‌ر براوه گشت جۆرێك
له تابلۆی ئه‌ندێشه به‌توێژێ جیاوازی په‌یام له وشه شیعره‌كان له ماڵه‌وه به‌ره‌و بنار خۆده‌نوێنێت، هاوڕازی گوڵ و په‌پووله‌ی ره‌نگاو ره‌نگ ره‌نگێكی تۆخی وه‌ك سوور ره‌نگێكی كاڵ وه‌ك ئاڵ پۆیلانه‌ی په‌یامی كۆتایی شیعر فێركارییه پڕله خه‌سڵه‌ته وه‌سفییه‌كه‌یه:
گوڵ‌فرۆش
واده‌ڕۆم به‌ره‌و بنار
پڕه له گوڵ و گوڵزار
ئێستا گوڵاڵه ده‌چنم
بۆخونچه پێده‌كه‌نم
پرچم به‌گوڵ به‌ستووه
بۆنی خۆشم گرتووه
زمانی ته‌رخانكراو ساده و بێ گرێیه ته‌مه‌نی9-12 ساڵ وه‌ك فه‌رهه‌نگ كۆی وشه شیعرییه‌كانی سانایه ستوونییه، ژینگه‌ی خێزان و كۆڵان و قوتابخانه له وه‌رزی به‌هاردا له‌م ئاسۆیه‌وه منداڵان شاگه‌شكه ده‌بن،چونكه ئامێزی سروشتی جوانی كوردستان واده‌كات هه‌ناسه‌ی قووڵی پڕله كامه‌رانی هه‌ڵده‌مژن:
لای گوڵی ره‌نگاو ره‌نگم
هاوڕێی په‌پووله‌و هه‌نگم
ده‌یان هێنمه‌وه بۆ ماڵ
چه‌پكێ سوور و چه‌پكی ئاڵ
منم كچی گوڵ‌فرۆش
وه‌رن بۆ گوڵی بۆنخۆش
به‌م كۆپله به‌هاره‌یه په‌رده له‌سه‌ر باسه‌كه‌مان داده‌ینه‌وه ئه‌م وێنه ناسكانه له كچانی تازه هه‌ڵچووی رێگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و دوكان و سماقوڵی و چناره‌ی به‌ر ده‌ربه‌ندیخان هه‌موو په‌ژموردییه‌كانی زستان له‌بیر منداڵه چاوگه‌شه‌كانمان ده‌ڕه‌وێنینه‌وه. شیعری سانا و شاعیری سانا و هه‌میشه هه‌نگاوی پێنووسیان هه‌ڵكشاوه تربێت. ئاواته خوازم كاك سه‌ردار پێنووسه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندا بێت، ده‌بێت خوێنه‌ر ئه‌وه بزانێت ژانگرتنی پێنووس بۆ نووسینی ئه‌ده‌بی منداڵان بۆ كه‌سێ ده‌روونناسی نه‌خوێندبێت یاخود مامۆستایی نه‌كردبێت چه‌ند زمانێكی زیندوو نه‌زانێت هه‌میشه ده‌ست خۆشی بێسنووری ده‌بێت لێبكرێت به‌ڵكو رۆژێ كاك سه‌ردار بتوانێ په‌نجه بۆ مانگی رۆمانی منداڵانیش به‌رێت،گه‌ر زه‌مه‌نی ته‌مه‌ن به‌وه‌فابێت له‌گه‌ڵیدا.
* پڕۆفیسۆری یاریدەدەر