د. علیا‌ء الدایة
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
رۆمانی (كنوز الاعماق- گه‌نجینه‌كانی قووڵایی) رۆماننووسی سوری تالب عومران چه‌ندین توانای گه‌وره‌ی به‌كارهێنانی كات ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی كات چه‌مكێكی سنوورداری هه‌یه له‌سه‌ر رووی زه‌وی، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی و ناواخنیدا كات هیچ سه‌ره‌تا و كۆتایی و سنوورێكی نییه، هه‌ر وه‌كو چۆن له نێو دێڕه‌كانی رۆمانه‌كه و رووداوه‌كانیدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆمانه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی عه‌ره‌به‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له دیمه‌شق و تایبه‌تمه‌ندی رووداوه‌كانی له‌وه‌دایه لكێنراوه به ژیانی رۆژانه‌وه و زۆر نزیكه له‌وه‌رگر یاخود خوێنه‌ره‌وه، چونكه دووپاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه دوو توێژه‌رن كه هه‌لێكی كاری گرنگیان ده‌ستده‌كه‌وێت له جێگایه‌كی دوور كه به‌سه‌رما و كه‌شوهه‌وای سه‌خت ناسراوه، به‌ڵام گشت هۆكاره‌كانی پشوودان و خۆشگوزه‌رانی تێدایه. هه‌ر له لاپه‌ڕه‌كانی یه‌كه‌می رۆمانه‌كه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه له‌به‌رده‌م رۆمانێكی خه‌یاڵی زانستیداین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی رووداوه‌كان به‌ره‌و ساڵی 2070زاینی ده‌چن، بابه‌ته‌كه لێره‌دا كۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵكو رۆمانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ده‌مانگه‌یه‌نێته كۆتایی ساڵی 2077 زاینی. له روانگه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌وه ده‌توانین بڵێن رۆمانه‌كه له‌میانه‌ی گێڕانه‌وه‌دا بایه‌خێكی گه‌وره به‌دیالۆگی كه‌لتوره‌كان و نزیكیان له‌یه‌كه‌وه له‌و به‌شه دووره‌ی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا ده‌دات، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكچوونی كه‌لتوری و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای زمان كاره‌كته‌ره چاكه خوازه‌كان كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ك كه تاوه‌كو رووداوه‌كان به‌ره‌و قووڵایی زه‌وی بچن ئه‌م هاوپه‌یمانیانه پته‌وتر ده‌بن، به‌ڵام كاره‌كته‌ره شه‌ڕانگێزه‌كان تا بێت زیاتر دوورده‌كه‌ونه‌وه و له یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه به هۆی گومان و رقه‌وه. ئه‌م دژایه‌تییه‌ی نێوان باشه و خراپه یاخود جوانی و ناشیرینی زۆر به روونی له رۆمانه‌كانی خه‌یاڵی زانستیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌جۆرێك ململانێی نێوانیان له لووتكه‌دا ده‌بێت و كاره‌كته‌ره‌كان پابه‌ندی كۆمه‌ڵه رووداوێكی نادیار و ترسناك ده‌بن كه پێویستیان به زووتێگه‌یشتن و كارامه‌یی هه‌یه له‌بڕیارداندا.
له‌و كه‌لتورانه‌وه هه‌ر دوو زانا عه‌ره‌به‌كه كامل و نزار كه زۆر ره‌چاوی پره‌نسیپه خێزانییه‌كانیان ده‌كرد و ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كانیان ده‌پاراست له فزولی كاره‌كته‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی نێو ئه‌و شاره دووره‌ی كه بۆی هاتبوون، دواتر زۆر به‌خێرایی ئه‌م دوو توێژه‌ره خۆیان له‌ڕووه كه‌لتورییه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ زانای هیندی شودرادا ده‌گونجێنن و رووداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌یان ده‌بات پێكه‌وه تیمێك دروستده‌كه‌ن پاڵپشتی بوونه‌وه‌ره هولامییه‌كان ده‌كه‌ن كه له قووڵایی زه‌ویدا دۆزیبوویانه‌وه، چونكه ئه‌وان رێزیان له مافی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه ده‌گرت له‌هه‌ر شوێنێكدا كه خۆیان بیانویستایه ئه‌م كاره‌شیان به‌جۆرێك له دیالۆگی كه‌لتوره‌كان هه‌ژمار ده‌كرد، به‌ڵام به‌جۆرێكی دیكه، چونكه موفاجه‌ئه‌كه له‌وه‌دا بوو ئه‌م بوونه‌وه‌رانه له هۆزه‌كانی نیانده‌رتاڵ بوون له‌دێر زه‌ماندا كشابوونه‌وه بو نێو قووڵایی زه‌وی، له‌وانه‌یه ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ وه‌رگر یاخود خوێنه‌ر زۆر نامۆبێت و پێچه‌وانه‌ی زانیارییه باوه‌كانی نێو كتێبه زانستییه‌كان بێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه له كه‌لتوری بۆماوه‌یی نه‌ته‌وه دێرینه‌كاندا زۆرباوه وه‌كو هیندییه‌كان و شۆدرای زانا و گێڕانه‌وه‌كانی كه ده‌ڵێت: چه‌ند نهێنییه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به قووڵایی زه‌وی و ئێمه نایانزانین، تۆ رۆمانی جۆل فیرنت له یاده گه‌شتێكه بۆ نێو قووڵایی زه‌وی ئه‌و رۆمانه باس له ده‌ریاكان و دیارده‌ی نامۆی چه‌ند بوونه‌وه‌رێك ده‌كات له نێو قووڵایی زه‌ویدا ده‌ژین، باس له كۆمه‌ڵه مرۆڤێك ده‌كات كه له‌وێدا ده‌ژین.
لەنێو قوڵایی زەویدا
هه‌روه‌ها له‌م رۆمانه‌دا رووكه‌شی زه‌وی به قووڵاییه‌كه‌یه‌وه گرێده‌درێت له رێی به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كته‌ری لاوێكی سودانییه‌وه به ناوی (دامر) كاره‌ساتی ئه‌م لاوه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات له توێژه‌رێكی لاوی خاوه‌ن داهاتوویه‌كی باش چاوه‌ڕوان كراوه‌وه ده‌بێته كرێكارێكی ئاسایی بێ‌ده‌سه‌ڵاتكراوی مافخوراو به‌هۆی هه‌وڵدانییه‌وه بۆ تێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان كه دكتۆر كامیل تاكه‌كه‌س ده‌بێت ئاگاداری ده‌بێت و هه‌وڵی ده‌ربازكردنی ده‌دات له چاودێری توند و هه‌وڵده‌دات له چیرۆكه‌كه‌ی تێبگات به‌هاوكاری دایكی دواتر رووداوه‌كان به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕۆن كه لاوه‌كه مافی خۆی بدرێتێ له رێگای رێكه‌وته‌وه، چونكه تاكه‌كه‌سه كه خاوه‌ن توانای به‌رده‌وام بوون و گه‌یاندنه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی كاركردنی تیمی كاركردن له قووڵایی زه‌ویدا، هه‌ندێك كه‌لتوری دیكه‌ش هه‌یه كه نامۆ ده‌رده‌كه‌ون ئه‌ویش هی ئاژه‌ڵه‌كانه له‌به‌رئه‌وه‌ی لاوازن و كه‌م ده‌سه‌ڵاتترن له مرۆڤ ئه‌وا بوونه‌ته نێچیری ئه‌زموونی زاناكان و رێكخراوه سه‌مه‌ره و نامۆكانیان له‌و شاره و له‌وبه‌نده‌ره دووره‌دا. ئه‌وه بوو دكتۆر نزار هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌ڵانه وه‌كو ئه‌و ورچه‌ی دڵته‌نگ دیاربوو بۆ له‌ده‌ستدانی ورچه‌كه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كانی هاوكات هێماكانی دڵته‌نگی و خامۆشی له چاوی فه‌قمه و گورگ و دۆلفینه‌كاندا به ئاشكرا دیار بوو.
له رۆمانی گه‌نجینه‌كانی قووڵاییدا ناونیشانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌مووی ئاماده‌یه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له به‌دحاڵیبوون و ناشیرینییه‌كی زۆر و به‌كارهێنان و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و نادیاری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئامانجه بریقه‌داره‌ی رێكخراوه‌كانی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌كان بۆكۆششكردن له‌پێناوی داهاتوویه‌كی باشتردا بۆ مرۆڤایه‌تی.
بەزمانی دیالۆگ
ئازادبوونی كاره‌كته‌ره‌كان له‌م رۆمانه‌دا به‌كرده‌وه له هه‌نووكه نادیاره‌كه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتێك زیاتر رۆده‌چێته نێو قووڵایی زه‌وییه‌وه، چونكه ئامانجه جوانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی سامانه‌كانی قووڵایی زه‌وی به‌ر ناشیرینی واقیع ده‌كه‌وێت كاتێك دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م زاناكاندا ده‌بێت یه‌كه‌میان فه‌رامۆشكردنی پڕۆژه‌كان و پاراستنی ژیانی بوونه‌وه‌ره هولامییه زیندووه‌كان و دووهه‌میان هۆكاری كوشتن‌یان و به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی، زاناكان به‌ڵینیاندا له به‌رده‌م لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پابه‌ندبوون به‌كاته‌وه و گوتیان"بێگومان خاوه‌نشكۆ لای خۆمان ده‌ڵیین كات وه‌كو شمشێر وایه ئه‌گه‌ر نه‌یبڕیت ده‌تبڕێت" به‌ڵام له‌و چركه‌ساته‌دا هه‌ر سێ زاناكه كامیل و نزار و شودرا شۆك ده‌بن، به‌رامبه‌ر به‌و راستییه‌ی كه بوونه‌وه‌ره‌كان رایده‌گه‌یه‌نن پاش گه‌یشتن به زمانی دیالۆگ له‌گه‌ڵیاندا، چونكه كات له‌لای ئه‌وان ده‌كشێت له‌و ره‌هه‌نده‌ی تێیدا ده‌ژین و به‌و روانگه‌یه‌ی ژیانی پێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن، زۆربه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی كات ده‌ژین، باز ده‌دات بۆ رابردوو و له‌وانه‌یه بۆ داهاتوو بۆ نێو بۆشاییه قووڵه‌كانی زه‌وی كه كات تێیدا جێگیر نییه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن له نێو كاتدا و هه‌ركه‌سێكیان بوێت له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن بۆ نموونه كه ده‌ڵێن بانگه‌وازێكمان كرد بۆ برایانمان له هه‌ساره‌ی زینا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه لامان له رێگای گواستنه‌وه‌ی بابه‌تییه‌وه. ئه‌وان پێشتر هه‌ڵهاتبوون له ده‌ست جه‌ور و سته‌می هه‌ندێك مرۆڤ كه خوازیاری داڕمان بوون و په‌نایان برده‌به‌ر قووڵایی زوه‌وی و هه‌ندێكیان روویان كرده هه‌ساره‌ی زینا و ئه‌وان ئێستا به‌ره‌وڕووی بژارده‌ی كۆچ ده‌بنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی مرۆڤی ئێستا دوایانكه‌وتن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا ده‌ژیان. شایه‌نی باسه كاتی داهاتوو په‌یوه‌سته به‌جوانی و رزگاربوونه‌وه، چونكه بوونه‌وه‌ره‌كانی نیانده‌رتاڵی پێش مرۆڤ به‌شێوه‌ی ئێستایان رێڕه‌وێكی داهاتووی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام سه‌رده‌می رابردوو مه‌به‌ستمان سه‌رده‌می سه‌ره‌تاییه په‌یوه‌سته به ناشیرینییه‌وه و ده‌بێته مه‌نفایه‌ك بۆ كاره‌كته‌ره خراپه‌كان له زانایانی شاره سارده‌كه، چونكه ناردنیان بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كو دۆزه‌خێك وه‌هایه تاوه‌كو هه‌میشه له‌نێو ترس و هه‌ڵهاتن له مه‌ترسییه‌كاندا بژین، ناونیشانی به‌شه‌كانیش پاڵپشتی ئه‌مه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد قۆناغه ویژدانی و كاتییه‌كان وه‌سف ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه:
www.alshariqa-althaqafiya.ae