خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 360 یاریزان و پاڵەوانی یارییە جۆراو جۆرەکان

10:03 - 2023-06-09
وەرزش
287 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 8/6/2023، لە ھۆڵی ھۆتێل ھای کریست لە سلێمانی بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم و جوتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی بۆردی وەرزشیی و خالید کوبەیان راوێژکاری وەرزشیی سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک و ئەندامانی  هەردوو لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و کوردستان و سەرۆکی یەکێتییە وەرزشیەکانی عێراق و کوردستان و نوێنەرانی زانکۆ و بەڕێوبەرایەتییە وەرزشییەکان لە هەرێم، مەراسیمی خەڵاتکردن و رێزلێنان بۆ 360 وەرزشکار و پاڵەوانی کوڕ و کچ لە یارییە جۆراو جۆرەکانی سەر بە یەکێتییە وەرزشییەکانی عیراق و کوردستان بۆ وەرزی (2022-2023) بەرێوەچوو.
 ئامانج لەم هەنگاوە زیاتر پشتگیری و پاڵپشتی پاڵەوان و وەرزشکارانی سەرجەم یارییە جۆراو جۆرەکان و بەسەرکردنەوەیانە.
لە وتەیەکیدا سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی رایگەیاند:
 لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی بۆردی وەرزشی یەکێتی، بە ئەرکی خۆمان زانی رێز لە پاڵەوان و یاریزانەکانمان بنێین و بەسەریان بکەینەوە، راشیگەیاند بۆ زیاتر پاڵپشتی وەرزش و وەرزشکاران ساڵانە لە کاتی خۆیدا ئەم جۆرە مەراسیمانە بەردەوامی دەبێت و بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە وەرزش و یاریزانان و پاڵەوانان دەکەین.

راگەیاندنی بۆردی وەرزشیی (ی.ن.ک)

#بۆردی وەرزشی (ی ن ک )

بابەتە پەیوەندیدارەکان