بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەڵکی کوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێر و بێری ئەم خاکە سوودمەند بن

08:33 - 2022-04-30
کوردستان
1027 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە.

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی لەنزیکەوە گوێی لە داوا و داخوازییەکانی ئامادەبوان گرت، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە و لیژنەیەكی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و كاسبكاران پێكهێنا بەشێوەیەك كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان كرد و وتی، ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێكی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتی و هێزولایەنە سیاسییەكانی تر بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و راستكردنەوەی هەڵەكانی حوكمڕانی بەكاردەهێنرێت.

‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت. هەڵەكان راست دەكەینەوە و كۆتایی بە جیاكاری و پاوانخوازی دەهێنین. سەردەمی دروشم كۆتاییهاتووە و دەبێت حكومەت بەكردار خزمەتی خەڵك بكات. جیاكاری لەنێوان شارەكان قبووڵ ناكەین و هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێروبێری خاكەكەمان سوودمەندبن.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان