یەکەم چامپیۆنس لیگ بۆ مان سیتی

10:26 - 2023-06-12
وەرزش
267 جار خوێندراوەتەوە

شەوی شەممەی رابردوو 10/6/2023 لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئیستەنبوڵ لە توركیا، یاریی كۆتایی وەرزی 2022-2023 ی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا كرا، لە یارییەكەدا مان سیتی بەو تاكە گۆڵەی رۆدریگۆ هێرناندێزی ئیسپانی لە دەقیقەی 68 –ی یارییەكەدا كردی، لە ئینتەرمیلانی بردەوە و بوو بەپاڵەوانی ئەمساڵی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا.
ئەو ئامارو ریكۆردانەی لە ئەنجامی بردنەوەكەی مان سیتییەوە تۆمار كراون گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
*بۆ یەكەمی جارە یانەی مان سیتی لەمێژووی درووست بوونییەوە جامی چامپیۆنس لیگ بەرز دەكاتەوە.
*دووەمین نازناوی ئەم یانەیەیە لەمێژووی دروستبوونیەوە تائێستا لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەستی دەهێنێت پاش جامی جامەكانی ساڵی 1970.
*مان سیتی بووبە دووەمین یانە بە هەشت بردنەوە لە چامپیۆنس لیگدا بتوانێت جامی چامپیۆنس لیگ بەرز بكاتەوە، پێشتر یانەی لیڤەرپوڵ ساڵی 2019 ئەم ریكۆردەی لەم خولەدا تۆمار كردووە.
*مان سیتی بووبە هەشتەمین یانە لەسەر ئاستی ئەوروپا بتوانێت جامەكانی خولی وڵاتەكەی و چامپیۆنس لیگ و جامی وڵاتەكەی بەرز بكاتەوە.
*لەسەر ئاستی ئینگلتەرا، مان سیتی بوو بە دووەمین یانە بتوانێت جامەكانی خولی وڵاتەكەی و چامپیۆنس لیگ و جامی وڵاتەكەی بەرز بكاتەوە، پێش مان سیتی، وەرزی 1998-1999 مان یونایتد ئەم سێ جامەی وەرزێكی بردۆتەوە.
*شاری مانچستەر بوو بەیەكەم شار كە دوو یانەكەی هەرسێ جامەكانی خولی وڵاتەكەی و چامپیۆنس لیگ و جامی وڵاتەكەی بەرز بكاتەوە.
*پیپ گواردیۆللا بووبە شەشەم راهێنەر بتوانێت لەگەڵ دوو یانەی جیاجیادا(بارسیلۆنا و مان سیتی) بتوانێت جامی چامپیۆنس لیگ بەرز بكاتەوە.
*پیپ گواردیۆللا بوو بە یەكەم راهێنەر بتوانێت جامەكانی خولی وڵاتەكەی و چامپیۆنس لیگ و جامی وڵاتەكەی لەگەڵ دوو یانە (بارسیلۆنا و مان سیتی) بەرز بكاتەوە.
*لەساڵی 1992-1993 –ەوە ئینگلتەرا یەكەمین وڵاتە چوار یانەی بتوانن جامی چامپیۆنس لیگ بەرز بكنەوە و پێش ئیتاڵیا كەوت.
*خولیان ئەلڤارێز بوو بە یەكەمین یاریزانی ئەرجەنتینی بتوانێن لە یەك ساڵدا جامی چامپیۆنس لیگ و مۆندیالیش بەرز بكاتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان